|
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ
یه‌كه‌م: ده‌وری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌نێو
(یونامی)دا:
ماندێت (ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات)ی نوسینگه:
بڕگه‌ی 7 (ب) (iii)
له بڕیاری ژماره 1546ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ركی "به‌هێزكردنی پاراستنی مافی
مرۆڤ، پشتگیریكردن له ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتیمانی و، چاكسازیی دادوه‌ری
و
یاسایی بۆ به‌هێزكردنی چه‌سپاندنی یاسا له
عیراقی" به یونامی سپاردووه. بۆ جێبه‌جێ
كردنی ئه‌و ئه‌ركه، نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی
سه‌ر به یونامی چاودێریی مافی مرۆڤ له
عیراقدا ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و
چالاكیانه‌ی ئامانجیان شیاندنه‌وه‌و
بونیادنانه‌وه‌ی داموده‌زگا عیراقیییه‌كان و
له ئه‌نجامیشدا باشركردنی باری مافی مرۆڤه
له وڵات‌دا.
بونیاد‌ی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ:
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر كاری دوو یه‌كه
دامه‌زراوه: چاودێریكردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ
له عیراقدا و بونیادنانه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی
مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی. نوسینگه‌ی
مافی مرۆڤ له عه‌ممان و به‌غداد و هه‌ولێر
بوونی هه‌یه و به‌م نزیكانه‌ش كارمه‌ندی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌سرا ده‌نێرێت. پێشبینی
ده‌كرێت له قۆناغێكی دره‌نگتردا
نووسینه‌گه‌یه‌كیش له كه‌ركوك بكرێته‌وه.
ده‌ور و به‌رپرسیارێتیی نوسینگه:
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له عیراقدا له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌ته عیراقییه‌كانی داد و مافی مرۆڤ و
ناوخۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
كارده‌كات بۆ پشتگیریكردنی مافی مرۆڤ و
چه‌سپاندنی یاسا به گیانی هاندانی
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی . بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته، نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له
ده‌ستێوه‌ردانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی مافی مرۆڤ بونیاد ناوه، كه
به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی كۆمیسیاری
باڵای مافی مرۆڤ
OHCHR،
ئاژانسه‌كانی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
وه‌زاره‌ته عیراقییه‌كانی داد و مافی مرۆڤ
په‌ره‌یپێداوه.
میكانیزمی كاركردن:
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ پشتگیری بۆ داموده‌زگا
فه‌رمییه عیراقییه‌كان و رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دابین ده‌كات بۆ
دروستكردنی تواناكانی ده‌سه‌ڵاتدارێتـی عیراقی
و به‌هێزكردنی كه‌لتووری رێز گرتن له مافی
مرۆڤ و چه‌سپاندنی یاسا.
چالاكیه‌كانی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ:
ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له‌و
چالاكیانه ده‌گرێته‌وه كه تا ئێستا
ئه‌نجامدراون له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تر كه یان له
باری جێبه‌جێكردندان یان له پرۆسه‌ی
پلانداندانان:
1.
دابینكردنی پشتگیریی ته‌كنیكی بۆ وه‌زاره‌تی
داد
2.
دابینكردنی پشتگیری بۆ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ
له دروستكردنی تواناكانی و مه‌شقپێكردنی
كارمه‌ندانی
3.
دامه‌زراندنی
بنكه‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ ئه‌و ونبووان و
بزركراوان له عیراقدا
4.
دامه‌زراندنی ده‌زگای نیشتیمانیی مافی مرۆڤ
5.
رێكخستنی 5 وۆركشۆپ له‌سه‌ردادوه‌ریی راگوزه‌ر
6.
پشتگیریكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی، به رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی
ئافره‌تیشه‌وه
7.
رێكخستنی سێ خولی راهێنانی راهێنه‌ران
له‌سه‌ر ده‌ستوور له به‌غداد و و به‌سره و
هه‌ولێر
8.
رێكخستنی وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی داكۆكیكارانی
مافی مرۆڤ، به به‌شداری و ئاماده‌بوونی
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان (خاتوو هینا جیلانی) بۆ
كاروباری داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ
9.
رێكخستنی چه‌ند چالاكییه‌كی راهێنان بۆ
یارمه‌تیدان له دروستكردنی تواناكان بۆ
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
10.
رێكخستنی راهێنانی هێزه‌كانی پۆلیسی عیراقی
له شوێنه جیاجیاكانی عیراقدا
11.
رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
هۆشیاری بو هێنانه كایه وبه‌هێزكردنی
كلتووری مافی مرۆڤ و رێزگرتن له چه‌سپاندنی
یاسا.
بواره سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن:
q
چاودێریكردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ
q
یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عیراقی بۆ دروستكردنی
داموده‌زگای نیشتیمانیی مافی مرۆڤ
q
دابینكردنی پشتگیری بۆ وه‌زارته په‌یوه‌ندیداره‌كانی
عیراق
q
دابینكردنی پشتگیری بۆ یارمه‌تیدانی
په‌ره‌پێدانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی به
تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له بواری
مافی مرۆڤدا كار ده‌كه‌ن.
ده‌ستكه‌وت و به‌ره‌نگارییه‌كان
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ كاره‌كانی بۆ باشركردنی
ره‌وشی مافی مرۆڤ له عیراقدا ته‌رخانكردووه
و، توانیویه له‌چه‌ند بوارێكی دیاریكراودا
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. نوسینگه‌ی مافی
مرۆڤ سه‌رنجی به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق بۆ
ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی پۆلیس و به‌رپرسانی تره
ئه‌نجامیان داوه و ده‌یده‌ن راده‌كێشێت.
ده‌ستكه‌وته‌كان:
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كن
له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی نوسینگه‌ی مافی
مرۆڤ:
_
وه‌زاره‌تی ناوخۆ فرمانی به هێزه‌كانیدا كه
به‌شه‌وان هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ماڵان و
له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیش خۆیان له
تۆقاندنی خه‌ڵك دوور بگرن.
_
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ كارێكی زۆری بۆ
به‌هێزكردنی توانای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی عیراقی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
جه‌خت له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه،
كردووه. زۆر له‌و رێكخراوانه ده‌وری
كاریگه‌ریان له چاودێریكردنی ره‌وشی مافی
مرۆڤ له وڵات‌دا هه‌یه.
_
به هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق و
خێزانه‌كانی ونبوو و بزركراوه‌كان،
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ كار بۆ به فه‌رمی
دامه‌زراندنی بنكه‌ی نیشتیمانی بۆ ونبوو و
بزركراوه‌كان
له عیراقدا ده‌كات كه گه‌یشتۆته قۆناغی
ده‌ستپێكردنی فه‌رمی.
به‌ره‌نگاریه‌كان:
1.
وه‌ك به‌ره‌نجامی مێژوو و ره‌وشی ئێستای
عیراق، كاره‌كه پێویستی به ساڵانێك كاركردنی
لێبڕاوانه و پێشكێشكردنی
پشتگیریی نێوخۆیی و هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی
هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و
رێزگرتن له چه‌سپاندنی یاسا.
2.
گۆڕانی به‌رده‌وام له حكومه‌ت و
وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێته هۆی گۆڕان له
بونیاد‌ی داموده‌زگا حكومییه‌كان، كه
ئه‌مه‌ش پاراستنی تۆمارێكی داموده‌زگایی بۆ
هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌سته‌م ده‌كات
3.
نائارامیی سیاسی و نه‌بوونی ئاسایش نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانیان ناچاركردووه باره‌گای خۆی
له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز
Green Zone
دابنێت و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی سنوورداكردنی
تواناكانی كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ
له كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوخۆیی
عیراقی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ره‌وشی مافی مرۆڤ.
دووه‌م: تێڕوانینێك بۆ ره‌وشی مافی مرۆڤ له
عیراقدا:
ره‌وشی گشتی :
ئه‌و راپۆرتانه‌ی به نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ
ده‌گه‌ن، نیشانده‌ری نیگه‌رانیی به‌رده‌وامن
له نه‌بوونی پاراستنی مه‌ده‌نییان سه‌باره‌ت
به مافه كلتووری و ئابووری و سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان. سه‌رباری ئه‌مه‌ش،
بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌باره‌ی
كه‌موكورتییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی
دادوه‌ری و به‌تایبه‌تیش ماه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
بارودۆخ و ره‌وشی ده‌ستبه‌سه‌ركردن ئێستاش
به‌رده‌وام له به‌ره‌نگارییه
سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
عیراقی و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
هاوكاریی عیراق (یونامی)ن.
یاخیبووان و گرووپه چه‌كداره‌كان له
به‌ئامانج كردنی خه‌ڵكانی بێتاوانی مه‌ده‌نی،
به منداڵانیشه‌وه و، ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی
عیراقی و سیاسه‌تمه‌داران و دیپلۆماته
بیانییه‌كان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و ئه‌و
عیراقیانه‌ی كار له‌گه‌ڵ هێزه
فره‌نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن یان وا باوه‌ڕده‌كرێ
كه كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌رده‌وامن.
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به یونامی
به‌رده‌وام راپۆرتی پێده‌گات سه‌باره‌ت به
زیاده‌ڕه‌وی له به‌كارهێنانی هێز له دژی
كه‌سان و كه‌لوپه‌ل، جگه له گرتنی به‌كۆمه‌ڵ
له لایه‌ن پۆلیسی عیراقی و ئه‌و هێزه
تایبه‌تییانه‌ی به ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ هێزه
فره‌نه‌ته‌وه‌كان كارده‌كه‌ن. راپۆرت
به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ
ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ناته‌واویی رێكارییه
دادوه‌رییه‌كان. له‌وه‌ش زیاتر، هه‌واڵی
راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له به‌غداد و
به‌سره و موسڵ و كه‌ركوك و پارێزگا
كوردییه‌كان، هه‌روه‌ها زانیاریی سه‌لمێنراو
له سه‌رچاوه‌ی تری باوه‌ڕپێكراو،
به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر ئاماژه به
ئه‌شكه‌نجه‌دان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له
بنه‌كه‌كانی پۆلیس و بنكه‌كانی تری سه‌ربه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن.
نیگه‌رانییه‌كی روو له هه‌ڵكشان سه‌باره‌ت
به ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه تایبه‌تیه‌كانی
ئاسایش له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووردا
هه‌یه، به تایبه‌تی له پارێزگای ئه‌نبار و
ته‌له‌عفه‌ر له باكوور، كه بوونه‌ته مایه‌ی
ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتوان. هه‌روه‌ها
به‌كارهێنانی نیشانه‌شكێن (قه‌نناس) و
بانگه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی نایاسایی و نا
ئاسایی له‌و ناوچانه بوونه‌ته
سه‌رچاوه‌یه‌كی دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی ئه‌و
ناوچانه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بێ خۆپارێزی
ئیدانه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان ده‌كات چونكه
پێشێلكارییه‌كی ترسناكی مافه‌كانی مرۆڤه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی
یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عیراقه بۆ
دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به
ئامانجی نه‌هێشتنی تیرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر
یاخیبوواندا ده‌هاوێژرێن له‌گه‌ڵ
پابه‌ندبوونه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به
تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
مافی مرۆڤ و په‌ناهنده‌یی، ده‌گونجێن.
پرسه‌كانی ئافره‌ت له عیراقدا:
ئافره‌تان له عیراقدا رووبه‌رووی ره‌وشێكی
ئاڵۆز ده‌بنه‌وه له ئاكامی ئه‌م هۆكارانه‌ی
خواره‌وه:
1.
بوونی فرمانڕه‌وایه‌تیی رژێمێكی سه‌ركوتكه‌ر
بۆ زیاتر له 30 ساڵ
2.
ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامانه‌ی عیراق كردوونی
3.
13 ساڵ ئابلۆقه‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی
له‌سه‌ر عیراق و كاریگه‌ریه ترسناكه‌كانی
به‌سه‌ر ژن و منداڵانه‌وه وه‌ك دوو گرووپی
په‌راوێزخراو
4.
نه‌بوونی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و ئه‌و
گێره‌شێوێنییه‌ی ئێستا
5.
بوونی داگیركاریی سه‌ربازی
له ئه‌نجامیشدا، ئافره‌تانی عیراق به‌ده‌ست
ئه‌م كێشانه‌ی خواره‌وه ده‌ناڵێنن:
1.
زیادبوونی توندوتیژیی(خێزانی
و سیاسی) دژیان
2.
زیادبوونی باره‌كانی
به‌ناو " كوشتن بۆ ناموس پارێزی"
3.
رافاندنیان به پاڵنه‌ری سیاسی وتاوانكاری
4.
زیادبوونی بازرگانی كردن به ژن و منداڵ
(بازرگانیی
سێكس)
5.
نه‌بوونی ئاسایش و سه‌لامه‌تی زۆر ئافره‌تیان
ناچاركرد واز له قوتابخانه‌و زانكۆ و
كاره‌كانیان بێنن.
6.
پێشێلكاری مافه سیاسیه‌كانیان له
ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیاندانیكردنی ئافره‌تان
ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له كوشتن و
ئه‌شكه‌نجه‌دان و به بارمته گرتنیان بۆ
ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌ندامه
نێرینه‌كانی خێزانه‌كانیان خۆیان بده‌نه
ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدرانه‌وه. كه ئه‌مه‌ش
پێشێلكاریه‌كی روونی یاسای نێو ده‌وڵه‌تییه.
7.
زیادبوونی زوو به‌شوودان
8.
زیادبوونی له‌شفرۆشی
9.
زیادبوونێكی ترسناكی ئاستی هه‌ژاری،
كه كاریگه‌ریه‌كی خراپی له‌سه‌ر ژیانی
ئافره‌تان هه‌یه.
نیگه‌رانیی كه‌مینه‌كان:
جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌نێو گروپه‌كانی
كه‌مینه‌كان له عیراقدا له زیادبوو‌ندایه.
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق، وه‌ك به‌سره و
سه‌ماوه و موثه‌ننا و ناوچه كوردییه‌كان،
ئاستێكی به‌رزی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی نێوخۆیی
نه‌ژادییان به‌خۆوه بینیوه.
نوێنه‌رانی كه‌مینه‌كان نیگه‌رانیی خۆیان
سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانیان له‌نێو
ده‌ستوور و یاسا جیاجیاكاندا ده‌ربڕیوه.
ئه‌و
پرسانه‌ی مافی مرۆڤ كه مایه‌ی نیگه‌رانین:
q
له سێداره‌دانی خێرا
q
كوشتنی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ری (بێ
دادگاییكردن)
q
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی
q
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیداره‌یی
q
ئه‌شكه‌نجه‌دان له ماوه‌ی ده‌ستگیركردندا
q
كوشتنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی
q
رفاندن و كوشتن له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و
تاوانكاری
q
سزای له‌سێداره‌دان (به‌رده‌وام بوونی
حكومه‌تی عیراق له جێه‌جێكردنی)
به‌ره‌نگاریی
سه‌ره‌كی: ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان:
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك به‌بێ
بوونی فرمانی دادوه‌ر ئێستاش به‌رداه‌وامه
له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پۆلیسی
عیراقی و هێزه تایبه‌ته‌كان و هێزه‌كانی
فره‌نه‌ته‌وه. نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ ئێستاش به
به‌رده‌وامی راپۆرتی پێده‌گات سه‌باره‌ت به
هه‌واڵه‌كانی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركرنی
هه‌ڕه‌مه‌كی. ئه‌و زانیارییانه‌ی به
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ ده‌گه‌ن هه‌میشه ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌شكه‌نجدانی
ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له بنكه‌ی ناوه‌ندیی
پۆلیسی به‌سره ئاساییه .
ژماره‌ی به‌رزی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له
ئۆپراسیۆنه‌ی سه‌ربازییه‌كانی سه‌رانسه‌ری
وڵات‌دا هێشتا مایه‌ی نیگه‌رانییه. ده‌بێ
ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن له
هه‌موو ئه‌و پارێزگارییانه‌ی كه له
چوارچێوه‌ی ئه‌و مافانه‌دا هاتوون كه
په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ
ده‌سته‌به‌ریان كردوون. زۆر كه‌س راپۆرتیان
داوه كه نه‌یانتوانیووه له ماوه‌ی
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌تاییدا زانیاری
له‌سه‌ر كه‌سوكاریان به‌ده‌ست بێنن. به‌بێ
فه‌رامۆشكردنی
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئێستا پێڕه‌ویی لێده‌كرێت،
كارێكی باشه ئه‌گه‌ر میكانیزمێك بۆ خێرا
راییكردنی كێشه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان
بدۆزرێته‌وه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی
له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت.
پشتگیریی دارایی:
پێویستییه‌كی
گشتی بۆ پشتگیریی دارایی بۆ چالاكییه‌كانی
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ هه‌یه. نوسینگه‌كه
به‌رنامه‌یه‌كی مافی مرۆڤی په‌ره‌پێداوه كه
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ستراتیژ و كاری
دواڕۆژی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له عیراقدا دیار
ده‌كات. ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه گه‌لێ پڕۆژه‌و
چالاكی له‌خۆ ده‌گرێت كه ئامانجیان دروستكردن
و به‌هێزكردنی رۆشنبیریی مافی مرۆڤ و رێزگرتن
له چه‌سپاندنی یاسایه له عیراقدا.
له‌وانه‌یه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نوسینگه‌ی
مافی مرۆڤ مایه‌ی بایه‌خی هه‌ندێك له‌و
لایه‌نه كۆمه‌كبه‌خشانه بێت كه ئامانجیان
به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی مافی مرۆڤه له
عیراقدا.
زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به نوسینگه‌ی
مافی مرۆڤ:
|