UNAMI
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق
ماڵه‌وه‌
ماندێتی یونامی
نووسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی
هێلكاری رێكخراوه‌یی
یونامی
زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن
ژووری هه‌واڵ
لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ری
راپۆرته‌ هه‌واڵ
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان-عیراق له‌ هه‌واڵه‌كاندا
بڵاوكراوه‌كان
وتار
په‌یوه‌ندیكردن به‌ نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
دوا هه‌واڵی كاروباری مرۆیی
دوا هه‌واڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق، زانیاری بنه‌ڕه‌تی و به‌ڵگه‌نامه‌
به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ناوه‌ندی نه‌خشه‌
مافی مرۆڤ
پشتگیریی پرۆسه‌ی سیاسی
پشتگیریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
چالاكییه‌كان
رێبازی یه‌كانگیر
كۆمه‌كبه‌خشان
ده‌زگای متمانه‌پێدانی دارایی
كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی كۆمه‌كبه‌خشان
NGOs
پێشانگای وێنه‌كان‌
هه‌لی كار
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی
ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بۆ عیراق IRFFI
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی
تێبینییه‌كانتان
خۆبردنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێتیی یاسایی
 
مافی ماڵپه‌ڕ پارێزراوه‌ - یونامی - 2004-2008
پشتگیریی پرۆسه‌ی سیاسی

پشتگیریی پرۆسه‌ی سیاسی

 

ده‌رچوونی بڕیاری ژماره‌ 1546ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2004 قۆناغێكی نوێی راگوزه‌ری له‌ عیراق هێنایه‌‌ كایه‌وه‌ و رێگه‌ی به‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق دا تا له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ركی پرۆسه‌ی سیاسی هاوكاری عیراق بكات. سه‌رباری په‌سندكردنی دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتیی عیراقی له‌ 30ی حوزه‌یران 2004دا، برگه‌ی (أ)ی مادده‌ی (٧)ی بڕیاره‌كه‌ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نێرده‌كه‌ی دیاركرد، كه‌ له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی ده‌خوازێت له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق هاوكاری بكات له‌: به‌ستنی كۆنفرانسێكی نیشتیمانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاری، پشتگیری و راوێژ پێشكێشی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌ عیراقدا (IECE) و حكومه‌تی كاتیی عیراق و كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانیی قۆناغی گواستنه‌وه‌ بكات سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نیشتیمانیی هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عیراقه‌وه، به‌ ئه‌نجامدانی راپرسیی ده‌ستوریشه‌وه‌ و، ‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو پێش كۆتایی 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2005. بڕگه‌ی (ب) ی هه‌مان مادده‌ جه‌خت ده‌كاته‌ ‌سه‌ر مافی مرۆڤ و بواره‌كانی مرۆیی/ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یونامی.

یونامی له‌ دوو كۆڵه‌كه‌ پێك دێت: یه‌كه‌میان سیاسی و ئه‌وی تریان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانه. ‌نوسینگه‌ی مافی مرۆڤیش‌ به‌ نوسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ(OHCHR)  به‌ستراوه. كاری كۆڵه‌كه‌ی سیاسی له‌ لایه‌ن 3 نوسینگه‌وه‌‌ جێبه‌جێده‌كرێت؛ یه‌كه‌ی سیاسی، یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن و نوسینگه‌ی پشتگیریی ده‌ستووری. جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی له‌ جیاتی سه‌رۆكی نێرده‌كه‌ سه‌رپه‌رشتیی كاری كۆڵه‌كه‌ی سیاسی ده‌كات. كۆڵه‌كه‌ی سیاسی، له‌ ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای نێرده‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی به‌غداد (ناوچه‌ی سه‌وز) كارده‌كات.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كاری كۆڵه‌كه‌ی سیاسی ــ به‌تایبه‌تی یه‌كه‌ی سیاسی ــ پشتگیریكردنی‌ هه‌وڵه‌ خێرخوازیه‌كان (المساعی الحمیدة‌) و كارئاسانی بۆ رۆڵی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتییه‌. هه‌ر كاتێكیش داوای لێبكرێت، پشتگیریی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ و كۆڵه‌كه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و په‌ره‌پێدان ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ست بێت‌ به‌ بواری سیاسی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه ‌و پڕۆژه‌كان. له‌نێو كۆڵه‌كه‌ی سیاسیدا و له‌كاتی داواكردنیدا، پشتگیری و راوێژكاری پێشكێ‌ش چالاكییه‌كانی یه‌كه‌ی ده‌ستووری و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی و تیمه‌كه‌ سیاسییه‌كه‌ی زیاتر به‌ تایبه‌تی هه‌وڵی‌ خێرخوازیی خۆیانیان خستووه‌ته‌ روو ئاسانكردنی سه‌قامگیركردن و په‌ره‌پێدانی عیراق له‌ رێگه‌ی هاندانی دیالۆگ و دروستكردنی كۆده‌نگی. ئه‌و رۆڵه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش ده‌كشێت له‌ رێگه‌ی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی و تیمه‌ سیاسییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێ له‌پێناو تێگه‌یشتنێكی باشتر و پشتگیریی زیاتر بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ عیراق.

وه‌ك ده‌ستپێك له‌ نێوان مانگه‌كانی نیسان و ئایاری 2004دا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییان له‌ دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق له‌ مانگی ئایاری 2004دا كرد . به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 1546ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، یونامی هاوكاری‌ به‌ستنی كۆنفرانسێكی نیشتیمانی له‌ مانگی ئابی 2004دا كرد، به‌ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاریشه‌وه‌.

 له‌ كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می 2005دا، كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی (قۆناغی گواستنه‌وه‌)، كه‌ دواتر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌نوسییه‌وه‌، هه‌ڵبژێررا. هه‌مان هه‌ڵبژاردن بنه‌مای دامه‌زراندنی حكومه‌تێك و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی راگوزه‌ری لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌ركه‌كانی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ به‌پێی یاسای كاتیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و فه‌رمانه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هاوپه‌یمانان، كه‌ به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتیی عیراق كار‌ی ته‌واو بووه‌، دیاریكراون‌.

یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو یونامی هاوكاری و راوێژی پێشكێشی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراقدا كرد، كه‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی رێكخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه‌. هاوكاریی ته‌كنیكی سه‌باره‌ت به‌ رێكخستن و لوجستی و كاروباری چالاكییه‌كانه‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگیكردنی یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌، دابینكرا. نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداربوو بۆ هاندانی دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تی و داموده‌زگای گشتگیری.

پاش دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی (قۆناغی گواستنه‌وه‌) و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق (قۆناغی گواستنه‌وه‌) بۆ هاوكاری، یونامی له‌ ماوه‌ی نێوان مانگه‌كانی ئایار و تشرینی یه‌كه‌می 2005دا له‌م بواره‌ سه‌ره‌كییانه‌ی خواره‌وه‌ پشتگیری و راوێژی بۆ پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دابینكردووه‌: هاندانی دیالۆگ له‌سه‌ر پرسه‌ ده‌ستووریه‌ گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ناوه‌رۆك و پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور؛ هاوبه‌شیكردنی زانین؛ پشتگیریی داموده‌زگایی له‌ رێگه‌ی توانا دروستكردن؛ راگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گشتی و؛  هه‌ماهه‌نگیكردنی یارمه‌تییه‌ حكومی و ناحكومییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.

نوسینگه‌ی پشتگیری ده‌ستووریش له‌ بواری به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندن و هۆشیاریی گشتی پێش راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور یارمه‌تیی پرۆسه‌كه‌ی دا و چاپكردنی زیاتر له‌ 3 ملیۆن دانه‌ی ده‌قی ده‌ستووری رێكخست. له‌ باری ئێستادا، نوسینگه‌ی پشتگیریی ده‌ستوور ده‌وری خۆی له‌ پرۆسه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ستنیشانی ئه‌و وانانه‌ ده‌كات كه‌ لێیانه‌وه‌ فێربووه‌و خه‌ریكی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كه‌ بۆ یارمه‌تیدان له‌ قۆناغی پێداچوونه‌وه ‌و جێبه‌جێكردنی داڕشتنی ده‌ستوور.

له‌ سه‌رجه‌می هاوكارییه‌كانی له‌ عیراقدا، یونامی هه‌وڵی داوه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیكردن و خاوه‌ندارێتیی پرۆسه‌ سیاسییه‌كه‌ عیراقی بێت و هانده‌ری گشتگیری و كراوه‌یی و به‌شداربوون له‌ هه‌موو قوناغه‌كانی دا بێت. باری ئاسایش تا راده‌یه‌ك چالاكییه‌ سیاسییه‌كانی یونامیی سنوورداركردووه‌. له‌ باری ئێستادا، كۆڵه‌كه‌ی سیاسی شانبه‌شانی كۆڵه‌كه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان و نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ خه‌ریكی نوێكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی یونامــین بو چالاكییه‌كان وپلان بۆ چالاكییه‌كانی ساڵی 2006داده‌نێن.