پێنج شەممە, 29 تشرینی دووەم 2018 11:17

وەڵامدانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ لافاوەکان له عێراق گرنگ

نەینەوا – بەیانی ڕۆژی هەینی (٢٣ی\١١) لافاوێکی فراوان دەستیپێکرد و بووە هۆی وێرانبوون لەسەرتاسەری عێراقدا. بووە هۆی گیان لە دەستدانی چەند کەسانێك و زیانی زۆری گەیاندووە بە ماڵەکان و ژێرخان و کشتوکاڵ هەروەها بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان خراپتر بووە.

لە پارێزگای نەینەوا، کەمپەکانی گەیارە و جەدەعە بەهۆی لافاوەکان زیانیان پێکەوتووە. لە ناو نزیکەی ٧,٥٠٠ خێزان کە لە کامپی گەیارە نیشتەجێن، نزیکەی ٢,٣٩٢ چادر بەتەواوی بەر لافاو کەوتن. ئەمەش بووە هۆی ناچاربوونی سەدان لە خیزانەکان کە لە نۆرینگەی پزیشکی تەندروستی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و لە شوێنی کۆمەڵگەیی تر نیشتەجێبن. نۆرینگەی پزیشکی نزیکەی ٣٠٠ تاکە کەسی خانەخوێکردووە و بەتانی و هیتەر و خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی ناکاو لەلایەن ڕێکخراوەکە بۆیان دابین کراوە هەروەها نزیکەی دە کەس کە پێویستیان بە یارمەتی پزیشکی بووە بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گوازراونەتەوە چوونکە توانای گەیشتنیان نیە بە نۆرینگە.

" نەمانتوانی بخەوین چوونکە شوێنەکەمان گشتی تەڕە وتەنانەت ناتوانین دانیشین. بەرزایی ئاو لەناو چادرەکە گیشتە ئەژنۆمان. گشت کەل و پەلی تایبەت بە خۆمان و هەر شتێك کە پێویستمان پێبووە بۆ وەرزی زستان بەخراپی زیانیان پێکەوتووە بەهۆی قوڕی پاش لافاو.

دەبوایە منداڵەکانمان لەسەر میچی چێشتخانە هاوبەشییەکە دابنەین بۆ ئەوەی لە قوڕ رزگاریان بکەین. هەرچی خۆراك و دانەوێڵەمان کۆگام کردبوو گشتی کەوتە بەر ئاو. زۆر پێویستمان بە جل وبەرگ و دۆشەك و بەتانی و سوتەمەنی و خۆراك هەیە"، کامل حەسەن کە یەکێكە لە نیشتەجێبووانی کامپی گەیارە گۆتی.

لەماوەی چەند کاتژمێرێك لە دەستپێکردنی لافاوەکە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تیمی هەڵسەنگاندن ووڵامدانەوەی خێرا بڵاوکرد بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و پێداویستییەکانی ناو کامپەکە. ڕێکخراوەکە زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە نیشتەجێبووەکانی کامپەکە بەکارهێنا بۆ پاکردنەوەی کەناڵی ئاوەڕۆ بۆ مسۆگه‌ركردنی لێشاوی ئاوەکە لە کامپەکەدا و چاککردنەوەی شەقامە زیانلێکەوتووەکان بۆ دووبارە ڕێپێدان بۆ کامپەکە بۆ گەیاندنی یارمەتییەکانی مرۆیی بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکان.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە ڕێکخستن لەگەڵ قەوارەکانی بەڕێوەبردنی کامپ و نوێنەری ڕێکخراوی خۆبەخشانەی نەینەوا بۆ ئاوارەکان و ئەنجومەنی پەنابەری دانیمارکی ڕاستەوخۆیانە دەستیکرد بە دابەشکردنی سەدان لە کەرەستەی پێویستی سەرەکی بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکان. لە رۆژی هەینییەوە، زیاتر لە ٣,١٥٠ کەل و پەلی نا خۆراکی سەرەکی بۆ کامپەکانی گەیارە و جەدەعە گەیاندراوە کە بریتییە لە دۆشەك و چەرچەف و پەڕەی پلاستیکی و چرا کە بە ووزەی ڕۆژ کار دەکات و چڕای دووبارە شەحن دەکرێت و ئامێری چێشت لێنان و جەلیکان و کەل و پەلی چێشتخانە.

و لەبارەی ئەم بارودۆخە بەڕێز گێرارد وایت سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گوتی، " لەماوەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو باران و لافاوی دوابەدوای بارانکە کە لەسەرتاسەری عێراقدا ڕوویدا بووە هۆی خراپتر کردنی بارودۆخی ژیانی دانیشتوانە زیانلێکەوتووەکان لەوانە خێزانە ئاوارەکان کە لە کامپی نیشتەجێبوونن. لافاوەکە گرنگی لایەنە چالاککراوەکانی مڕۆیی بۆ پاراستنی توانای جێبه‌جێكار لە عێراقدا بەرچاو کرد بۆ زیاترکردنی یارمەتییەکانی خێرا لە کاتی روودانی کارەسات".

وە ڕەنگە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوو دووبارە بارانێکی زۆر ببارێت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە سەرەکیییەکان وە بەردەوامە لە کارکردن بەشێوەیەکی نزیک لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچکردنی حکومەتی عێراقی وە لەگەڵ هاوبەشە مرۆییەکان بۆ مسۆگەرکردنی وەڵامدانەوەیەکی گونجاو و کاریگەر بێت بۆ کەسە زیالێکەوتووەکان.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.