یەک شەممە, 02 کانونی یەکەم 2018 08:57

ماراسۆنی نێودەوڵەتی هه ولێر بۆ پاسکیل سواری کۆمەڵگاکان بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە گرنگ

هەولێر – یەکەم قۆناغی ماراسۆنی پاسکیل سواری. ماراسۆنی نێودەوڵەتی بۆ پاسکیل سواری ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو. بە سەدان کەس لە پاسکیل سواری بەشداربوون و لەوانە پاسکیل سواری پیشەگەری و ئەندامانی کۆمەڵگەی خۆجێیی و ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرە سوورییەکان لە چوارچێوەی بابەتی "یەكگرتووی فرەیی".

ڕێگای ماراسۆن کە بە دڕێژایی ٣.٢ کیلۆمەتر بووە لە عەنکاوەی مێژوویی دەستپێکرد تاکو قەڵاتی هەولێر کە شوێنی کەلەپووری جیهانی تایبەت بە یۆنسکۆیە (UNESCO). ڕێوڕەسمی کۆتایی لە پارکی باغی شار نزیکی قەڵات بەڕێوەچوو کە بریتی بوو لە مۆسیقای کلتوری ونمایشی سەما ووتار.

ئەم بۆنەیە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێکخرا بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەڕێمی کوردستان و کەنالی کوردستان ٢٤ و ئەندامانی کۆمەڵگەی خۆجێیی، وە لەلایەن حکومەتی ولایەتە یەکگرتووەکان پشتگیری کرا.

لە ناو ٥٠٠ کەس، زیاتر لە ٢٠٠ لە بەشداربووەکانی ماراسۆنی پاسکیل سواری ئافرەت بوون. وە بۆ دڵنیابوونەوەی بەشداربوونی گشت ئەندامانی کۆمەڵگە بەپێی "یەكگرتووی فرەیی"، هەموو کەسێك توانای پاسکیل سواری هەبووە بانگهێشت کراوە وە هەروەها گشت ئەندامانی کۆمەڵگە بەخێراتنیان کراوە بۆ ئامادەبوونیان لە نمایشی مۆسیقا و سەما.

ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا بۆ کاروباری ئافرەتان لە کوردستان و نوێنەرایەتی کەمینەی گروپی نەتەوەیی- ئایینی، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئامادە بوون.

وە لە بواری ئەمەش، بەڕێز گێرارد وایت سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق گوتی، " یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان ماراسۆنی پاسکیل سواری ڕێکدەخرێت. ئەم بۆنەیە پێشبڕکێ نیە بەڵام دەرفەتێکە بۆ بەیەکگرتنی کۆمەڵگاکان بۆ ئەنجام دانی چالاکی وەرزشی و کۆمەڵایەتی".

ئەم بۆنەیە لەگەڵ چەندین لایەن ڕێکخرا لەوانە پۆلیسی هاتووچۆی حکومەتی هەڕێمی کوردستان و پۆلیسی هەولێر وە هەروەها ئاسایش کە ڕێگاکانیان داخست و چاودێری بارودۆخی ئەمنییان دەکرد. بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستی تایبەت بە حکومەتی هەڕێمی کوردستان لەم بۆنەیە ئامادە بوون بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی.

وە لە بواری ئەم بۆنەیە، بەڕێز نەوزاد هادی پاڕێزگاری هەولێر گوتی، " ماراسۆنی پاسکیل سواری پێشخستنێکی ئیجابییە بۆ چالاکییەکانی کۆمەڵگەیی هەولێردا، چوونکە گشت ئەندامانی کۆمەڵگەی فرەیی بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە. خۆشحاڵین بە پشتگیریمان و هاوبەشبوونمان لەم بۆنەیەدا بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هاوبەشەکان".

ئەم بۆنەیە کە پشتگیری پاسکیل سواری دەکات بۆ پیێکهێنانی دەوروبەرێکی دۆستانە بۆ گواستنەوە، بیرۆکەی دوو ئافرەتی گەنجی جۆجێیی بووە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کار کە بەشدارییان کرد لە بەرنامەی گۆڕینەوەی ڕابەرانی گەنجانی عێراقی.

وە لە بواری ئەمەش، سارا جادر کە یەکێكە لە دامەزراوەکانی ئەم بیرۆکەیە گۆتی، "دروستکردنی ئاشتی بەهۆی وەرزش وەك ئامێرێکە بۆ پێکەوە ژیانە لە هەموو جیهاندا، وە لەوانەیە ماراسۆنی پاسکیل سواری دەبێتە نموونەیەکی تر بۆ پێکەوە ژیان. ئەم خەڵكە کە لە بنەچە و نە ژاد و و ئایینە جیاوازەکان هاتوون، بەیەکەوە بەشداری دەکەن لە پاسکیل سواری و گشتیان هەمان ئامانجیان هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەم ماراسۆنە هاندانی تواناسازی ئافرەتانە بۆ دابینکردنی پاسکیل وە هەروەها هاندانیان بکرێت بۆ بەشداری کردن. وێنەیەکی سادە و لە گەل ئە وەش بە توانایە و بۆ ئافرەتان کە پایسکل سواری ڕەنگە ببێتە خزمەت کردنی نیگاکانی گشت ئافرەتان لەسەرتاسەری عێراقدا".


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق،
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: 9647512342550+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.