پێنج شەممە, 03 کانونی دووەم 2019 00:00

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق بۆ مانگی کانونی یەکەم ٢٠١٨

به‌غدا، ٣ی کانونی دووەم ٢٠١٩- له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا ‏روویانداوه‌، ٣٢ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

پارێزگای نەینەوا به‌ركه‌وتو‌ترین پارێزگابووە‌، ٢٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٧ كوژراو و ١٩ بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت بە (١٧ كوژراو و ٣ بریندار) دواتریش پارێزگای سەلاحەدین دێت بە (٣ كوژراو و ٣ بریندار) .

ئەو ژمارانە هاوڵاتی مەدەنی و ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاوڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون، وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی تایبەت و پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

لەم بارەیەوە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت نووێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی" یونامی سەیری ئەم ژمارانە ناکات وەکو تەنها ئامارێک ، بەڵکو مەرگی هەر هاوڵاتییەکی مەدەنی کە یونامی چەندین ساڵە تۆماری کردووە نەهامەتی خانەوادەیەکی لێ دەخوێندرێتەوە کە لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بە هۆکارەکانی لەدەستدانی ، هەر برینداربوون یان شێوانێکی جەستەییی هاوڵاتییەکی مەدەنی ناڵەو نارەحەتی تاک و کۆمەڵگا پیشاندەدات "

تێبینی بۆ زانیاری

یونامی وا ڕاهاتبوو بە شێوەیەکی مانگانە ئاماری قوربانیان بڵاوبکاتەوە وەکو بەشیک لە کۆششە فراوانەکانی بۆ گرنگی دان بە پێداویستییەکانی پاراستنی خەڵکی سڤیڵ و کەمکردنەوەی زیان لەسەریان و هاندانی هەموو لایەنەکانی ململانێش دەدات بۆ پەیرەویکردنی پابەندەکانییان بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی. هەرچەندە چاودێرییەکانی یونامی لەم چەند مانگەی دواییدا نزمبوونەیەکی بەرچاوی لە ژمارەی قوربانیان تۆمار کردووە بۆیە یونامی بڕیاری دا چیتر مانگانە ئاماری قوربانییانی سڤیل بڵاونەکاتەوە تەنها لەو کاتانەی بارودۆخ ویستی. لە کاتێکدا ئەم بڕیارە بە گوێرەی سەقامگیر کردنی دۆخی ئاسایش درا و کە بووە هۆی کەمبوونەوەی زیانی مەدەنی پەیوەست بە ململانێکان. لەبەرئەوەی بارودۆخی گونجاو بۆ کەمبوونەوەی توندوتیژیی ناجێگیرە بۆیە یونامی بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی بارودۆخەکە.

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وەربگیرێن.

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دەهەب ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤0١٤٦

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.