سێ شەممە, 26 ئازار 2019 12:32

گروپی راوێژکاری ژنان لە بەغدا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکار و پلان و چالاکییەکانی گروپەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دا گرنگ

بەغدا، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەندامانی گروپی راوێژکاری ژنان بۆ بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکار و پلان و چالاکییەکانی گروپەکە لە ساڵی 2019 دا. نوێنەری تایبەت داوای لە گروپەکە کرد بوێر و کۆڵنەدەر و دانبەخۆداگربن لە بەرەنگاربوونەوەکانیان لە پێناو یەکسانیی رەگەزی لەمبارەیەوە وتی" پێویست ناکات ئافرەتانی عێراق چاوەروانی پیاوان بکەن بۆ ئەوەی بخرێنە ناو پرۆسە سیاسییەکان و ناوەندەکانی بڕیار دروست کردن و پۆستی باڵا وەربگرن، بەڵکو پێویستە ئافرەتان پاڵپشتی میللی وەدەست بێنن لەڕێگای هۆشیارکردنەوە و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای بەکارهێنانی فشار سیاسی لە ئاستە سیاسییە باڵاکاندا. نوێنەری تایبەت پابەند بوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی پێشینەکارەکانی گروپەکە دووپات کردەوە و هەروەها پشتگیریکردنی بە هێزی هەردوو جێگرەکەیی نێردەی یونامیشی بۆ گروپەکە ڕاگەیاند.

دوابەدوای سەکۆیکارێکی سێ رۆژەی بونیاتنانی کارامەییەکان کە ئەندامانی گروپی ڕاوێژکاری ئافرەتان و کارمەندانی بەشەکانی سیاسی و هەڵبژاردنەکان و پەیوەندییەکانی نێردەکەی کۆکردبۆوە گفتوگۆکرنێکی تێروتەسەل ئەنجامدرا. دانیشتنەکان لە لایەن ئەندامێکی تیمی ئامەدەی راوێژکارە باڵاکانی نێوەندگیری ئاسانکاری بۆ کرابوو و بەشی سیاسی و کاروباری بونیاتنانی ئاشتی و یونامی پاڵپشتی بوون.

لە میانەی گفتوگۆکردنەکاندا، ئەندامانی گروپەکە تیشکیان خستە سەر نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە نەبوونی ئافرەت لە ئەنجومەنی وەزیران و لە پۆستە باڵاکانی بڕیاردان و سەرکردایەتی. لەگەڵ جەختکردنە سەر زۆر پێویستیی چاکسازی یاسادانان بۆ بەر فراوانکردنی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی. هەروەها ئەندامانی گروپ تێڕوانینەکانیان یەکخست لە ڕەشنوسی پلانی کاری ساڵانەی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کە پێشینەکارەکانی بریتی بوون لە پێشخستنی ئافرەتان وبرەو دان بە ئاشتی و ئاسایش.

گروپی ڕاوێژکاری ئافرەتان، کە بە پاڵپشتی نێردەی یونامی لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩ دروستکرا، بریتیە لە میکانیزمێکی سیاسی گشتگیر، ئامانجی دڵنیا بوونە لە بەشداری پێکردنی دەنگ و نیگەرانی و شارەزایی و ئەزموونی ئاەفرەتانی عێراق لە پرۆسەی سیاسی لە سەر بنەماکانی پێکەوە ژیان و ڕێزگرتنی فرەیی و جیاکاری نەکردن .


بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره‌ كرته‌ بكه‌

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز ئیڤان جۆرجیۆڤیچ لە نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٨٠٩١٦٤٨٥٩١
، یان به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.