له‌رۆژی سێهه‌م و دوا رۆژی سهكۆیكارهكهدا، چه‌ند سه‌ركردیه‌كی سیاسیی وه‌ك عه‌لی فه‌رحان ئه‌لدوله‌یمی، پارێزگاری ئه‌نبار، و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی ئه‌نبار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به‌شدارییان له سهكۆیكارهكه كرد بۆ تاوتوێ كردنی پێشنیار و ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌گرتنه‌خۆی دواكردنیش بۆ به‌شداریی چالاكانه‌ی گه‌نج له دروستكردنی بڕیاری ناوخۆیی و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌تدا بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و بایه‌خدانی زیاتر به ژینگه. دانیشتنه‌كه هه‌لێكی زێڕینی بۆ سیاسه‌تمه‌داران ره‌خساند بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی راسته‌وخۆی سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی گه‌نج و به‌هاناوه‌چوونیان.
له سهكۆیكارهكهدا، خاتو ئالیس وۆلپۆڵ، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، كه سه‌رپه‌رشتی دانیشتنه‌كه‌شی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی وه‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه "به‌داخه‌وه گه‌نجانی عیراق به‌زۆری له گفتوگۆ سیاسییه‌كاندا پشتگوێ خراون و ده‌نگیان كپ كراوه و شوێنیشیان له مێزی گفتوگۆدا نییه. به‌ڵام، وه‌ك زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری جیهان، ئه‌و وزه‌یه‌ی كه له ناخی گه‌نجدایه بۆ گۆڕانكاری له پێناو چاره‌سه‌ركردنی چه‌قبه‌سته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌رگیز نابێت نادیده بگیرێت چونكه گه‌نجان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهێنان و بیرۆكه و چاره‌سه‌رن و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ گۆڕانكاری كلیلی دامه‌زراندنی دادوه‌ری و كۆمه‌ڵگایه‌كی گشتگریشه.
چالاكییه‌كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی یونامی له پشتگیریكردنی گه‌نج و به‌شدارییه زۆروزهوندهكانی له ژیانی عیراقدا. له‌مدواییه‌دا، چه‌ند سهكۆیكارێكی هاوشێوه له به‌سڕه و كهربهرلا و بابلیش ئه‌نجام دران.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دههاب به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦