شەممە, 03 ئاب 2019 11:15

نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ سندوقی دووبارە بنیادنانەوە و دڵنیایی هەڵسانەوەی عیراق گرنگ

بەغدا، ١ی ئابی ٢٠١٩- وەزارەتی پلاندانان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ دامەزراندنی سندوقی دووبارە بنیادنانەوە و دڵنیایی هەڵسانەوەی عیراق بۆ پشتگیریکردنی پلانی حکومەت بۆ هەڵسانەوە و پەرەپێدان.



د. نوری دلێمی، وەزیری پلاندانان، لەبری حکومەتی عیراق واژۆی کرد و خاتو مارتا ڕوداس، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و هەماهەنگکاری نیشتەجێش لە بری نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆیکرد.

یاداشتنامەکەی لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی هاوکارییە و هاوتەریبە لەگەڵ پابەندییەکانی حکومەتی عیراق لەژێر بڕیارەکانی کۆنفرانسی کوێت لە ساڵی ٢٠١٨دا. هەروەها ئەو یاداشتنامەیە پەیمانەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر یارمەتیدانی عیراق تێدا ڕەنگدەداتەوە کە لە میانەی کۆنفراسەکەدا درابوون.

خاتو ڕوداس وتی: "ئەم سندوقە ڕێگەیەکە بۆ دەستەبەرکردنی پابەندییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوێت بۆ دووبارە بنیادنانەوەی عیراق. ئێمە دڵخۆشین بە بەردەوامبوون لەسەر یارمەتیدانی وەزارەتی پلاندانان و حکومەتی عیراق بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە و ئامانجە درێژخایەنەکانی پەرەپێدانی تۆکمەش."

سندوقەکە بۆ پاڵپشتیکردنی پلانی حکومەتە بۆ هەڵسانەوە و پەرەپێدان هەروەک چۆن لە بەرنامە و سیاسەتی هەڵسانەوە و خۆڕاگری خوازراودا هاتووە. هەروەها ئەم سندوقە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی تۆکمە و پلانی ٢٠٣٠ یە.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.