دوو شەممە, 19 ئاب 2019 11:41

وتاری خاتو ئالیس وۆلپۆل، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ بونه‌ی ساڵیادی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتێل كه‌ناڵ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌غداد، ١٩ی ئابی ٢٠١٩

به‌ڕێزان، خوشه‌ویستان،

١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌به‌غدا هه‌ژاند و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ له‌هاوه‌ڵانمان و برینداربوونی زیاتر له‌١٥٠ كارمه‌ند و تیایدا سێرجی دی ملیۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش گیانی لەدەستدا.

ئێمه‌ ساڵانه به‌ خەم و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ناخیشه‌وه‌ هه‌ست به‌له‌ده‌ستدانی قوربانییه‌كان و كۆژانی برینداره‌كان ده‌كه‌ین.

ئێمه‌ئه‌م رووداوه‌مان زۆر پێ سه‌یر بوو چونكه‌كارمه‌نده بیانییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ماڵ و منداڵی خۆیان جێهێشتووە و هاتوون بۆ به‌غدا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتی كاولبوو و كارمه‌نده خۆماڵییه‌كانیش كاریان بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد له‌قۆناغی دوای شه‌ڕدا. هه‌ر هه‌موویان به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڵام به‌پێداگرییه‌كی بێ سنووره‌وه‌ كاریان بۆ سه‌رخستنی نێرده‌كه‌ ده‌كرد. ئێ باشه‌چۆن ده‌بێ ئه‌وانه‌ ببنه‌ قوربانیی توندوتیژییه‌ك كه‌خۆیان هه‌وڵی قه‌ڵاچۆكردنیان ده‌دا؟

ته‌قینه‌وه‌ی به‌غدا له‌ئابی ٢٠٠٣دا گۆڕانكارییه‌ك بوو له‌مامه‌ڵه‌كردنی جیهانی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی مرۆییدا. له‌ساڵی ٢٠٠٣شه‌وه‌عیراق چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی تری به‌خۆوه‌بینی. كارمه‌ندانی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتی كاری مه‌یدانییاندا، چی له‌عیراق و چی له‌شوێنه‌كانی تردا، رووبه‌رووی مه‌ترسی و پشێوییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه‌. له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌و كارمه‌نده‌ مرۆییانه و هاوه‌ڵكارانی مه‌ده‌نی كه‌له‌بواری ئاشتیدا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رووبه‌رووی چه‌ندان هێرش بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ساڵی ٢٠٠٣ەوه‌، زیاتر له‌٤٥٠٠ كارمه‌ندی مرۆیی یان كوژراون و یان بریندار بوون یان رفێندراون یانیش به‌شێوه‌یه‌كی تر رێگه‌له‌كاره‌ ژیانپارێزییه‌كه‌یان گیراوه‌. شایانی باسه‌، به‌تێكڕایی ساڵانه‌٢٨٠ و هه‌فتانه‌٥ كارمه‌ندی مرۆیی تووشی په‌لامار ده‌بنه‌وه‌. ساڵی رابردووش به‌رزترین ژماره‌ی هێرش تۆمار كرا كه‌ له‌كۆی‌٢٢٦ رووداوی جیاجیادا ٤٠٥ كارمه‌ندی مرۆیی رووبه‌رووی هێرش بوونه‌وه‌كه‌١٣١ كوژراو و ١٤٤ بریندار هه‌بوو له‌گه‌ڵ ٣٠ رفێندراویش.

ئه‌مڕۆش له‌"رۆژی جیهانیی مرۆیی"دا، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ یادی هاوكارانمان بكه‌ینه‌وه‌ له‌نێرده‌كانی تردا كه‌بوونه‌ته‌قوربانی وه‌ك له‌ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كانی جه‌زائیر له‌ساڵی ٢٠٠٧دا یان له‌ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئابیجای نێجێریا له‌ساڵی ٢٠١١دا یانیش له‌تازه‌ترینیاندا مردنی ٣ كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ٣ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌بنغازیی لیبیادا.

من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م هه‌له‌ بقۆزمه‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی عامر ئه‌لقه‌یسی، به‌رپرسی نوسینگەی هه‌ماهه‌نگیی لە پارێزگا، كه‌دوای رفاندن له‌٢٠١٦ دا كوژرا.

ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێرە كۆبوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێلگیرانه رێز له‌ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگرین له‌گه‌ڵ به‌ڵێنمان بۆ كاری مرۆیی نه‌خاسمه یادكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان له‌براده‌ران و هاوپیشه‌كانیشمان و هه‌روه‌ها دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نه‌وازشیش بۆ خزمه‌ته‌كانیان له‌بواری ئاشتیدا. كارمان هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت.

زۆر سوپاس

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 19 ئاب 2019 15:14
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.