پێنج شەممە, 29 ئاب 2019 16:00

یونامی دەستخۆشی لە گەڕاندنەوەی موڵکی کوێت لەلایەن عیراقەوە دەکات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا، ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ – ئەمرۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق بە دەستخۆشی لە حکومەتی عیراق کرد بۆ گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆری موڵکی کوێت کە لە میانەی جەنگی ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩١ لە کوێت هێنرابوونە عیراق. گەڕاندنەوەی موڵکەکان نیشانەی هەنگاوێکی تری گرنگە بەرەو ئاسایی بوونەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە.

لە مەراسیمێکدا لە پەیمانگەی دپلۆماسی شاری کوێت، کۆی ٤٢٠٠٠ پەرتوک و کەلوپەلی پەرتوکخانەی ناوەندی کوێت و زانکۆی کوێت ڕادەستی حکومەتی کوێتی کرانەوە. خاتو هیدیکۆ هادزلیک، هەماهەنگکاری مرۆیی نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی مەراسیمی ڕادەستکردنەوەکە بوو.

خاتو ئالیس وۆلپۆل، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی هەردوو حکومەتی عیراقی و کوێتی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان و داواشی لێکردن کە بەردەوام بن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ داخستنی دۆسیەی موڵکە ونبووەکانی کوێت، بە ئەرشیفی نیشتیمانیشەوە، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢١٠٧ی ساڵی ٢٠١٣ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.