سێ شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2019 20:47

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات ڕێگا لە توندوتیژی بگرن و خۆیشاندانەکانیش لە ئایندەدا بە ئاشتی بمێنێتەوە

بەغدا ، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – ڕاپۆرتێکی تایبەت لە لایەن نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی بە پوختی نیگەرانییە سەرەکییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ماوەی نێوان ١-٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو . ئەو دەرەنجامە کاتییەی نێردەکە پێیگەیشتووە ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە پێشێلکاریی مەترسیدار کرا بێتە سەر مافەکانی مرۆڤ لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییە. ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک پێشنیازی تێدایە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەکات ڕێوشوێنی تۆکمە بگرنە بەر بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژیی و هێشتنەوەی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکان لە ئایندەدا.

خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی" عێراق ڕێگایەکی دوور ودرێژی بڕیوە ، پێویستە چیتر دەستکەوتەکانی لەبار نەبردرێن . کەشی تۆقاندن و ترس شایستەی تواناکانی عێراق نین بەو پێیەی جڤاکێکی کراوەو دیمۆکراسییە. ئەم ڕاپۆرتەی یونامی تیشک دەخاتە سەر کێماسیی و ڕێوشوێنەکان بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ڕێی پێنەدرێ

نوێنەری تایبەت بڵاوکردنەوەی راپۆڕتەکەی ئەمڕۆی لێژنەی لێکؤڵینەوەکانی عێراقی بە هەند وەرگرت و لەم بارەیەوە وتی " ئەمە هەنگاوێکە بەرەو لێپێچینەوە و داوا دەکەم ئەو هەنگاوانە بگیرێنە بەر بۆ گرتن و پەلکێشکردنی بەرپرسان و سزادانیان. لێکۆڵینەوەکان تاوانکاران بەرەو لێپێچینەوە دەبات قوربانییەکانیش قەرەبوو دەکاتەوە و هەروەها وەکو ئامرازی یەکلاکەرەوەشن بۆ ڕێگری گرتن پاراستن"

دەرەنجامە سەرەتاییەکانی نێردەی یونامی بریتییە لە ڕاپۆرتی متمانە پێکراو سەبەرەت بە پێشێلکاری مافی ژیان بە کوشتنی بە ئەنقەستی خۆپێشاندەرە بێ چەکەکان. و بەکارهێنانی لە رادە بەدەری هێز لە لایەن ئەو یەکانەی بڵاوەیان پێکرابوو بۆ چارەسەرکردنی خۆپێشاندانەکان. هەروەها ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییەکانی لە بارەی بە بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەر و فراوانی ڕێوشوێنی سەرکوتکردن بۆ سنووردارکردنی زانیاریە بەردەستەکانی خۆپێساندانەکان وێڕای ڕەشبگیری و هەڕەشە و تەنگ پێهەلچنین. ڕاپۆرتەکە داواش لە سەرجەم خۆپێشاندەران دەکات کە مافەکانیان لە گردبوونەوە بە ڕێگای ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی بە پێی یاسا کارپێکراوەکان بەکار بهێنن.

خاتوو دانێلا بێل بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەکە وتی " زیانە گیانییەکان و پێکانە مەترسیدارەکان لە دەرەنجامی توندوتیژیی لە کاتی خۆپێشاندانەکان زۆر تراژیدی بوون و دەکرا روونەدات . پێویستە گرتنە بەری ڕێوشوێنی تۆکمە پێشینە کار بێت بۆ ئەوەی گردبوونەوەکان بە ئاشتییانە بەڕێوە بچن و بەشداربووانیش پارێزراو."

راپۆرته‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی. دواتر راپۆرته‌كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕمان به‌رده‌ست ده‌بێت

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.