شەممە, 07 کانونی یەکەم 2019 18:10

یونامی بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتی دەکات لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە

بەغدا، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩:-خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بە توندترین شێوە ئیدانەی تەقەکردن دەکات لە خۆپیشاندەرانی ئاشتی لە شەوی هەینی لە ناوەڕاستی بەغدا کە بووە مایەی کوشتن و برینداربوونی زۆر لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا.

خاتو هێنیس لەمبارەوە وتی "بە ئەنقەست کوشتنی خۆپیشاندەرانی بێچەک لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە هیچ مانایەکی تر جگە لە دڕندانەیەتی دژی خەڵکی عێراق هەڵناگرێت. تاوانباران پێویستە دەستنیشان بکرێن و پەلکێشی دادگاش بکرێن."

ئەو زیاتر داو لە هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەکات کە چی لە دەستیان بێت بیکەن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتی لەو هێزە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتن و بەهەمان شێوەش داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکات کە بە شێوەیەکی ئاشتییانە هەڵسوکەوت بکەن لە پێناو پاراستنی خۆپیشاندانەکانیاندا.

لە ڕاستیدا ئەو کارە توندوتیژییانەی کە لە لایەن باندە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن و یان مەرامێکی سیاسییان لە پشتەوەیە یانیش بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان بەکار دەهێنرێن، عێراق تووشی مەترسییەکی زۆر ترسناک دەکەن.
هەر بۆیە پێویستە دەست لە ناو دەست بنرێت بۆ پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی وەک مافی ئەنجامدانی گردبوونەوە و ئازادیی ڕادەربڕین.

لە لایەکی ترەوە، خاتو هێنیس سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکات و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازیت.
****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  یان  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.