دوو شەممە, 09 کانونی یەکەم 2019 09:54

نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی ڕاهێنانێک سەبارەت بە مافی نیشتمانی و جیهانی بۆ دادگاییکردنی دادپەروەرانە ئەنجام دەدات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

تێگەیشتن لە مافی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ مسۆگەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە " ئەنجام دا. لە خولەکەدا ٨ پارێزەری بەرگریکار، کە ٥یان ژن بوون، بەشدارییان کرد کە دواتر گفتوگۆیەکی گەرموگوڕیش لە لایەن سەرجەم بەشداربووانەوە ئەنجام درا. شایانی باسە کە ئەم ڕاهێنانەکە دواترینە لەو زنجیرە خولانەی کە ئەو نووسینگەیە ئەمساڵ بو ئەو سەندیکایە لە کەرکووک ئەنجامی داون.

ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی نمایشێک لەسەر مافەکانی تۆمەتباران لە یاسا و رێوشوێنە عێراقییەکاندا کە لە لایەن شارەزایەکی بەپلە پرۆفیسۆری بەناوبانگی بواری یاسای تاوانەوە پێشکەش کرا. هەروەها، نمایشێکیش لە لایەن نووسینگەکەوە پێشکەش کرا سەبارەت بە مسۆگەرییەکانی مافی نێودەوڵەتیی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بە گوێرەی ماددەی ژمارە ١٤ی "جاڕنامەی جیهانیی مافی سیاسیی و مەدەنی" کە عێراق یەکێکە لە وڵاتە ئەندامەکان.

لە لایەکی ترەوە، ڕاهێنانەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دادپەروەرییەی بە گوێرەی پێوەری مافە مرۆییە ناوخۆیی و جیهانییەکان پێشکەش کراوە بە باشترین شێوازی کاریگەر دادەنرێت بۆ فەراهەمکردنی لێپێچینەوە و لەبەرچاوگرتنی مافی قوربانیان و پێشگرتن لە پێشێلکارییەکانی داهاتوو.

وێنە : حارس ئەلعوبەیدی لە بەشی راگەیاندنی یونامی

وێنه‌كان

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 09 کانونی یەکەم 2019 10:19
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.