پێنج شەممە, 17 تەمموز 2014 13:19

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و هانی به‌ئاشتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و پێكهێنانی حكومه‌تیش ده‌دات

به‌غداد،١٥ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز د. سه‌لیم جبوری  وه‌ك سه‌رۆكی تازه‌ و به‌ڕێزان د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و ئارام موحه‌ممه‌دیش وه‌ك جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م.  

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه‌ وتی "من متمانه‌م به‌ هه‌موو لیسته‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و سازان سه‌باره‌ت به‌ یاسا گرنگه‌كان به‌ بودجه‌ی ٢٠١٤ شه‌وه‌. یونامیش بۆ پشتگیری هه‌وڵه‌كانیان هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌". 

نوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ سه‌رله‌نۆێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عیراقدا. من به‌ توندی هانی سه‌ركرده‌ی سیاییه‌كانی عیراق ده‌ده‌م بۆ كاركردن به‌ گیانی ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ به‌ره‌وپێش هه‌نگاو بنێن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی  تازه‌ ". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.