ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 13 تەمموز 2014 03:00

ملادینۆڤی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری پشێوی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌توانێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌گه‌ڕبخاته‌وه‌

به‌غداد، ١٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- سه‌باره‌ت به‌ بارۆدۆخی عیراق ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ وتی "من داوا له‌گشت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی تازه‌ وڵات به‌ره‌ و پشێوی و دژواری ده‌بات. ئه‌م بارودۆخه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خوازیاری دابه‌شكردنی خه‌ڵكی عیراق و له‌باربردنی هه‌لی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانین" 

 

ئه‌و هه‌روها وتی "عیراق پێویستی به‌ تیمێكه‌ كه‌ بتوانێت خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌. ئێستا هه‌رگیز كاتی تاوانباركردنی یه‌كتر نییه‌ به‌ڵكوو كاتی به‌ره‌وپێشبردنی  چاره‌سه‌ر و ئاشته‌واییه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عیراق. له‌ راستیدا په‌رله‌مانێكی كارا رێگه‌ بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن له‌ وڵاتدا بۆ روبه‌روبووونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی خۆش ده‌كات كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگا تاوتوێ بكرێن و كۆژانه‌ مرۆییه‌كانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سیش سووك بكرێن و هه‌روه‌ك چۆن ده‌بتێه‌ ‌ مایه‌ی دڵنیاییش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌ دێموكراسییه‌كان ".   

هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ده‌ربه‌ستانه‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا نه‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئۆباڵی شكستی كاركردنی پێویست له‌ كاتی قه‌یراندا ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان. له‌كاتێكدا هه‌موو لیسته‌ سیاسییه‌كان به‌دوای چارسه‌ردا ده‌گه‌ڕێن سه‌باره‌ت به‌ كه‌سه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی به‌یانیی په‌رله‌ماندا".