سێ شەممە, 12 ئاب 2014 10:10

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و داوای به‌ئاشتی پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگریش ده‌كات

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری سه‌رۆك كۆماری عیراق ، د. فوئاد مه‌عسوم، كرد به‌ ده‌ستنیشانكردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ په‌رله‌مانی ، د. حه‌یده‌ر عه‌ببادی ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراو كه‌ ئێستا ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێسپێردراوه‌. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه‌ وتی "سه‌رۆك كۆمار ئه‌ركی خۆی به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ كردووه‌ به‌ داواكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن‌ گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مانییه‌وه‌.  ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور و پرۆسه‌ی سیاسیدا ته‌واو هاوڕێكه‌. ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان هاوكاری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگردا بكه‌ن كه‌ ئاواته‌كانی خه‌ڵكی عیراقی له‌ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراسی تێدا ره‌نگ بداته‌وه‌ ".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من به‌توندی داوا له‌ گشت سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م بۆ كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا و هه‌روه‌ها بۆ نیشاندانی میانه‌ڕه‌وی له‌ راگه‌یاندن و كاره‌كانیاندا. هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقیش پێویسته‌ خۆیان دوور بگرن له‌هه‌ر كارێك كه‌ ببێته‌مایه‌ی ده‌سوه‌ردان له‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا".   

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.