دوو شەممە, 01 کانونی یەکەم 2014 16:18

ژماره‌ی قوربانیانی مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤

به‌غدا،١ی كانونی یه‌كه‌م ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، ١٢٣٢كه‌س كوژران و ٢٤٣٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی تشرینی دووه‌می  رابردوودا دا روویانداوه‌،.  

 

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٩٣٦ كه‌سه‌ (٦١ له‌وان پۆلیسن) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٨٢٦ كه‌سه‌ (٧١ یان  پۆلیسن) . وێڕای كوژرانی ٢٩٦ كه‌سی تر و برینداربوونی٦٠٨ ی تر  له‌ هێزه‌ جۆراوجۆره‌كانی عیراق وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا (سوات) و ئه‌و هێزه‌ میللیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن  . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "سه‌ره‌ڕای كوژرانی نزیكه‌ی ١٢٠٠٠ كه‌س و بریندار بوونی نزیكه‌ی ٢٢٠٠٠ كه‌سی تر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ ه‌وه‌ ، عیراقییه‌كان به‌ به‌رده‌وامی دووچاری كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌كانی تۆقاندن و كوشتن و  په‌ككه‌وتن و شێواندن و راگواستن و ده‌ربه‌ده‌ركردن و شێوازه‌ی جۆراجۆری ده‌مارگیریی و هه‌ژاریی ده‌بنه‌وه‌."

هه‌وه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان وتی" ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ هه‌ڵ ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هانی سه‌ركرده‌ سیاسیی و ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان وه‌لاوه‌ نێن و پرسه‌ سیایی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و متمانه‌ی عیراقییه‌كان وه‌ده‌ست بهێننه‌وه‌ به‌تایبه‌ت گروپه‌ توڕه‌كان وه‌كو به‌شێك له‌ بره‌ودان و به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌ عیراق"  

ژماره‌ی قوربانیان (كوژراو و بریندار) به‌ گوێره‌ی پارێزگاكان به‌ده‌ر له‌ پارێزگای ئه‌نبار 

به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١٢٥٣ قوربانی له‌ (٣٣٢ كوژراو و ٩٢١ بریندار). به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ریگرتووه‌ ، كۆی ژماره‌ی قوربانیان له‌ ریزی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ١٠٢٦ كه‌سه‌ (٤٠٢ كوژراو و ٦٢٤ بریندار)، ٧١ كوژراو و ٤٣٧ بریندار له‌ رومادی و ٣٣١ كوژراو و ١٨٧ بریندار له‌ فه‌لوجه‌له‌. له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش ( ٧٤ كوژراو و ١١٤ بریندار )هه‌یه‌.  له‌ پارێزگای دیاله‌ش (٣٧ كوژراو و ٧١ بریندار) هه‌یه‌. 

ئاگاداركردنه‌وه‌ : ئه‌م داتایانه‌ ، ژماره‌ی قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستای سوپای عیراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌ خۆ ، كه‌ بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ ‌ یونامی له‌ توانای دا نه‌بوو ژماره‌ی قوریانیان وه‌ه‌ستبهێنێت . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و  نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌ مانگی ئابداو له‌ وانه‌یه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان زۆر له‌وه‌ زیاتربێت.  

خۆبردنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی: یونامی به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه‌ چاودێری كاریگه‌ری توندوتیژیی و تیرۆر به‌سه‌ر مه‌ده‌نیانی عیراقه‌وه‌ ده‌كات و له‌ دیاریكردنی زیانه‌كانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پشت به‌ سۆراخكردنی راسته‌وخۆ و سه‌رچاوه‌ی لاوه‌كیی جێمتمانه‌ ده‌به‌ستێت. ئه‌و ژمارانه‌ی یونامی ده‌یخاته‌ روو پارێزگیرییان تێدایه‌ و له‌به‌ر زۆر هۆكار له‌وانه‌یه‌ كه‌متر بن له‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراو و بریندارانی مه‌ده‌نی. له‌و حاڵه‌تانه‌ی ژماره‌ی جیاواز بۆ قوربانیانی هه‌مان رووداو ده‌خرێنه‌ روو، ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ یونامی پشتراستی كردۆته‌وه‌. 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.