وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دكتۆر حوسه‌ین شه‌هرستانی ئاماده‌ی ئه‌م چالاكییه بوو و له میانه‌ی وته‌كه‌شیدا دووپاتی كرده‌وه كه جیاوازی و فره ره‌نگی سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و كێبڕكێكردنه به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی باشتر. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ندین لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دروستكردووه بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌كانی خوێندن و لابردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆكاری رق لێبوونه‌وه لێكدووركه‌وتنه‌وه له نێوان عیراقییه‌كان، به‌ڕێزیان هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌رز نرخاند و داوای لێ‌كردن به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هه‌وڵبده‌ن بۆ لادانی بیروباڕه توندڕه و ته‌كفیرییه‌كان له به‌رنامه‌كانی خوێندنی ئه‌م وڵاتانه، وێڕای پێویستی سازدانی ئه‌و چالاكییانه‌ی گیانی لێبوورده‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و میكانیزمه‌كان داده‌ڕێژن بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر عه‌لا عه‌بدولحوسه‌ین، سه‌رۆكی زانكۆی به‌غدا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه‌وا ئایینی ئیسلامی بانگه‌شه بۆ لێبوورده‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له توندڕه‌ویی و توندوتیژیی ده‌كات و مرۆڤ له قوروئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ردا به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه و زانكۆی به‌غداش به به‌رده‌وامی و تا ئێستاش هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی له‌باوه‌ش خۆی گرتووه.
جێی ئاماژه پێكردنه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و پیاوانی ئایینی و ئه‌كادیمیستان و راگه‌یاندنكاران و گه‌نجان به‌شدارییان له گفتوگۆكان كرد. په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ته‌ها ئهاشێخ هۆشداری دا سه‌باره‌ت به وتاره سیاسییانه‌ی بانگه‌شه بۆ توندوتیژیی و ئاژاوه گێڕیی ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌شتی هه‌ڵبژاردن ههڵدهقۆزترێنهوه و دووپاتیشی كرده‌وه كه سیسته‌می حوكمڕانی ئێستای عیراق كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه پێكهێنراوه یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ر گرنگه‌كانی به‌رده‌وامی توندوتیژیی و پێویسته بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌می زۆرینه‌و كه‌مینه.
له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌ڕێز مه‌روان عه‌لی به‌رپرسی كاروباری سیاسی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆ كرده‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌و نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌ساتانه‌ی تووشی عیراق ده‌بن ئه‌ویش به ده‌ستخستنه ناوده‌ستی ئهكادیمستانه و به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حكومه‌ت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و رێگا چاره بۆ كۆتایی هێنان به توندڕه‌ویی هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رۆلی قوربانیدانی هێزه عیراقییه‌كانی به ( سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه) به‌رز نرخاند له پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی له وڵات‌دا.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڕێز دكتۆر هاشم ته‌میمی راگڕی كۆڵێژی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی به‌غدا وتی" نا پرۆفیشناڵه‌تی به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له دوای رووداوه‌كانی ٢٠٠٣ و دواتر به جۆرێك رێژه‌ی ٩٠ ٪ بابه‌ته رۆژنامه‌ییه‌كان جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر توندوتیژی و كوشتن به مه‌به‌ستی وروژاندنی رۆژنامه‌گه‌ریی و له ئاكامدا ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی ململامنێ و توندوتیژیی".
له میانه‌ی گفتوگۆكان له نێوان به‌شداربووانی مێزگرده‌كه له پێناو پێشنیاز كردنی چاره‌سه‌ری گونجاو چه‌ندین پێشنیاز خرانه ڕوو، له‌وانه جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت كه پێشنیازی خاتوو هه‌نا ئهدوهری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هیوای عیراقی بوو و دووپاتیشی كرده‌وه كه راگه‌یاندن و گه‌نجان ئامرازی گۆڕانه، له لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆره جه‌برا مامۆستا له زانكۆی به‌غدا پێویستی هه‌بوونی پیاوانی ئایینی میانڕه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه بانگه‌شه‌ی لێبورده‌یی بكه‌ن و دوور بن له توندڕه‌ویی و له‌م بواره‌دا سوود له ئه‌زموونی وڵاتانی تر وه‌ربگیردرێت.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی گه‌نجانیش چه‌ندین پرسیار خرانه ڕوو و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا له‌وانه: بۆچی گه‌نجان به‌ره‌و تونڕوهیی ده‌ڕۆن؟ رۆڵی گه‌نجان چیه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبوورده‌یی و وه‌لانانی توندوتیژیی و توندڕه‌ویی؟ له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌ر خاتوو شیرین وه‌كو نوێنه‌ری گه‌نجان وتی په‌روه‌رده‌كرنی خێزانیی نادرووست رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و توندوتیژیی و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر. له لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئه‌كادیمیستان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیان دكتۆر سه‌ڵاح جابری كه گفتوگۆكانی به‌ڕێوه ده‌برد، جه‌ختیان له‌سه‌ر گۆڕینی یاساكان و هاندانی كاری خۆبه‌خشی كرده‌وه وێڕای هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خوێندن. له كۆتاییشدا به‌شداربووان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عیراقییه‌كان له‌و جه‌نگه‌ی كه له بری هه‌موو جیهان له دژی تیرۆر و توندڕه‌ویی ده‌یكه‌ن سەردەکەون.
نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ساڵێک لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی شوبات کاروچاڵاکی بۆ هەفتەی پێکەوە ژیانی ئایینی ئەنجام دەدات. مەبەست لەو چاڵاکییەش برەودانە بە کلتووری ئاشتی و ناتوندوتیژی و لێک تێگەیشتنی ئایینی و کلتووری. ئەم بۆنەیەش زۆرترین سوودی بۆ عیراق هەیە. مێژووی دەوڵەمەند و فرە ئایینی لە عیراق ئەوە دەسەلمێنن کە هەموو ئایینە جیاجیاکان دەتوانن پێکەوە بژین لەو وڵاتە.