چوار شەممە, 22 ئازار 2017 15:02

یونامی نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ‏و هۆشداریش ده‌رباره‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نانه‌ ده‌دات ‏

به‌غدا، ٢١ی ئاداری ٢٠١٧ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق ‏‏(یونامی) نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ‏به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك. 

نێرده‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ کە حكومه‌تی عێراق روونی كردۆته‌وه‌ و به‌ پێی ده‌ستور ‏كه‌ركوك ‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند ‌ و نابێت هیچ ئاڵایه‌ك جگه‌ له‌ ‏ئاڵای عێراق له‌ پارێزگاكه‌ هه‌ڵبكرێت . ‏

نێرده‌كه‌ هۆشداری دا ده‌رباره‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی یه‌كلایه‌نانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی دروست ‏بكات له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌ ئیتنی وئایینیه‌كان، ئه‌وانه‌ی مافیان هه‌یه‌ ‏كه‌ركوك بە ماڵی خۆیان دابنێن و ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه‌ بژین وكاربكه‌ن له‌ قۆناغی دوای داعش كه‌ ‏له‌سه‌ر گیانی یه‌كێتی و هاوكاری نێوان پێكهاته‌كان له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی ‏داعش بونیاتنراوه‌ . ‏

هه‌روه‌ها نێرده‌ی یونامی ‌ رێز و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و قوربانیه‌ مەزنانه‌ی ‏گه‌لی عێراق به‌خشیویه‌تی له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌تایبه‌تیش ‏ئه‌و قوربانی و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كورده‌كان وهێزی پێشمه‌رگه‌ شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئاسایشی ‏عێراق بەده‌ستیان هێناوه‌ . ‏

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.