ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 20 ئازار 2017 03:00

نه‌ورۆز له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا: هیمای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌م و بۆنه‌یه‌ك بۆ ئاهه‌نگگێڕانی خه‌ڵك و چێژوه‌رگرتن له‌ ئاشتیدا گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ رووی مێژووییه‌وه‌، نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه‌ و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و پارچه‌كانی تری عیراقیش هیمای بوژانه‌وه‌ و به‌ختیاری و ژیانێكی ره‌نگاوڕه‌نگه‌. ئه‌م بۆنه‌یه‌ ئاهه‌نگگێڕانی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا بووه‌ته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ چێژوه‌رگرتن له‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.

هه‌روه‌ها نه‌ورۆز بۆ ئه‌وانه‌ی یادی ده‌كه‌نه‌وه‌ چه‌ندان مانای جۆراوجۆری هه‌یه‌ و به‌ چه‌ندان شێوه‌ی جیاوازیش لێكدانه‌وه‌ی بۆكراوه‌. نه‌ورۆز له‌ ٢١ی ئاداردا سه‌ره‌تای ساڵێكی تازه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش كه‌پشتاوپشت هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ مانای رزگاربوونی كورده‌ ٢٥٠٠ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ئه‌ژده‌هاكی خوێنمژ كه‌ پاشایه‌كی زۆرداربوو و ٢ ماری له‌سه‌ر شان بوو، هه‌ر رۆژێك مێشكی دوو گه‌نج خۆراكی ئه‌و مارانه‌ بوون. فه‌رمانڕه‌وایی چه‌په‌ڵی ئه‌ژده‌هاك ببووه‌ هۆی نەمانی به‌هار له‌ كوردستاندا.

به‌ره‌ به‌ره‌ ناره‌زایی دژی ئه‌ژده‌هاك په‌ره‌ی ده‌ستاند تا دواجار كه‌سێكی قاره‌مان به‌ ناوی فه‌ره‌یدوون راپه‌ڕینی جاڕدا كه‌ له‌لایه‌ن كاوه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا كه‌ ئه‌ویش ئاسنگه‌رێك بوو و ٦ كوڕی ببووه‌ خۆراكی ماره‌كانی ئه‌و پاشا سته‌مكاره‌. ئه‌و گه‌نجانه‌ش كه‌ له سته‌می ئه‌و پاشا سته‌مكاره‌ رزگاریان ببوو كه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌فسانه‌كه‌ باپیرانی كورد بوون له‌ لایه‌ن كاوه‌وه‌ مه‌شقیان پێكرابوو و دواجار توانیان هه‌ڵكوتنه‌ سه‌ر كۆشكی پاشا و كاوه‌ش توانی پاشا له‌ناوبه‌رێت. ئه‌مجا وه‌ك ده‌وترێت كاوه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن ئاگری له‌سه‌ر گرده‌ به‌رزه‌كان كرده‌وه‌. هه‌ر رۆژی دواتر به‌هار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان.

هه‌ر بۆیه‌ ٢٠ی ئادار ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ كاوه‌ كۆشكی ئه‌ژده‌هاكی ته‌فروتوناكرد و ٢١ی هه‌مان مانگیش كرا به‌ سه‌ری ساڵی كوردی. ئێستا كورده‌كان شانازی به‌و ئه‌فسانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌و رۆژه‌شه‌وه‌ هه‌ڵكردنی ئاگر بووه‌ته‌ هیمای ئازادی و سه‌ربه‌ستی.

وێڕای جۆراوجۆربوونی یادكردنه‌وه‌كان، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و جلی ره‌نگاوڕه‌نگ دەپۆشن و ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان. به‌ هۆی هه‌بوونی كه‌شی ئاشتیش ، كوردستانی عیراق بووه‌ته‌ په‌ناگایه‌كی ئاشتییانه‌ بۆ عیراقییه‌كانی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی كات و پشوو له‌ چه‌ندان شوێنی جیاجیاوه‌ سه‌ردانی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بووته‌ مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای عیراقی له‌ كه‌شێكی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەدا:

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI