پ: حه‌وا، تۆ چه‌ند خهڵاتێكت به‌ده‌ستهێناوه كه یه‌كێكیان نێوده‌وڵه‌تیشه بۆ داهێنانت له جه‌ژنه‌واری غه‌رده‌قه كه ئه‌مه‌ش بێگومان دوای چه‌ندان كاری سه‌خت به‌ده‌ستهاتووه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆ چۆن توانیت بگه‌یته ئه‌م ئاسته به‌رزه له كاری شێوه‌كاریدا؟
حه‌وا: من خۆم بۆ وڵاته‌كه‌م ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری عیراق به‌رز بكه‌مه‌وه. من بۆ داهاتووی هونه‌ری و كه‌لتوری سوودم له‌هه‌ر خوله‌كێك بینیوه. له راستیدا هونه‌ر له خوێنم دایه و چوارچێوه‌ی وێنه و ره‌نگه‌كان و فڵچهكانیش هه‌ر هه‌موویان هاوڕێمن كه من تاوتوێی چیڕۆكه‌كانی ژیانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م. من هه‌ر له منداڵیمه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابخانه سه‌ردانی شاری كۆنی بابلم ده‌كرد. له‌وێش له‌به‌ر ده‌م ده‌روازه‌ی عه‌شتار ده‌وه‌ستام و به ره‌نگ و نه‌خشه و ورده‌كارییه‌كانی سه‌رسام ده‌بووم به‌تایبه‌تی به گوڵه "به‌یبون"هكه و وێنه و كاره شێوه‌كارییه‌كانی سه‌ر دیواره‌كان و شێری بابل. هه‌ر كه ده‌گه‌ڕامه‌وه یه‌كسه‌ر داده‌نیشتم و ده‌ستم به وێنه‌كێشان ده‌كرد".
"من له زۆربه‌ی پیشانگاكانی قوتابخانه‌دا به‌شداریم كردووه و له‌زۆربه‌ی پیشانگاكانی وێنهكێشانیشدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ر به‌شداریم كردووه. من له ساڵی ١٩٩٤دا به‌شداریم له گه‌له‌ری كههرهمانهشدا كرد كه تێیداچهندان هونه‌رمه‌ندی دیاری وه‌ك فایه‌ق حه‌سه‌ن و ئیسماعیل ئه‌لشێخلی و سه‌عدی ئهلكهئابی و عه‌لا به‌شیر و نه‌زیهه سالم ئاماده بوون و دیدوبۆچوون و بیرۆكه و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه‌ی خۆیانیان بۆ خستمه‌ڕوو".
به‌درێژایی ٣٠ ساڵیش، حه‌وا، وێڕای پله‌كه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری موزه‌خانه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌لتوری كههرهمانه بۆ هونه‌ره‌كان، به‌شداری له گه‌له‌رییه هونه‌رییه‌كاندا كردووه. ئه‌و له‌نێوان ئه‌م هه‌موو وێستگه جۆراوجۆرهدا چه‌ندان چیرۆكی جۆراوجۆر ده‌گێڕێته‌وه.
پ:تۆ چ جۆره وێنه‌یه‌ك ده‌كێشیت و چ جۆره چیرۆكیكیش ده‌گیڕیته‌وه؟
حه‌وا: "له زۆربه‌ی پیشانگاكان و كاره هونه‌رییه‌كانم دا، چه‌قی كاری من له‌سه‌ر رۆڵی ژنان بووه له ژیان و شارستانییه‌تی میزۆپۆتامیادا. ئه‌فسانه‌ی شارستانییه كۆنه‌كانی میزۆپۆتامیا و سۆمه‌رییه‌كان و ئه‌كه‌دییه‌كان و بابلییه‌كان و ئاشورییه‌كان كاریان له‌سه‌ر شێوازی كاركردنمدا كردووه به تایبه‌تی كاریگه‌ریی هونه‌ره‌كانی میزۆپۆتامیا و چیرۆكه‌كانی "هه‌زار و یه‌ك شه‌وه" و ئه‌مه‌ش له كاركانمدا به زه‌قی دیاره. من پیشانگایهكم به ناوی ژنانی شارستانییه‌تی میزۆپۆتامیا له ساڵی ٢٠١١ دا كرده‌وه كه تێیدا من ڕۆڵی ئه‌و ژنانه‌م زه‌ق كرده‌وه كه شكۆمه‌ندانه عیراقیان به‌ڕێوه‌بردبوو وه‌ك شهبعاد و سه‌میر ئه‌میس و ژنه‌شا زكوتو".
"ژنانی عیراق به درێژایی قوناغه‌كان هه‌ر ژنه‌شا و باڵیۆز و هونه‌رمه‌ند و شاره‌زابوون له بواره‌كانی یاسا و پزیشكی و ئه‌ندازیاریدا. من هه‌وره‌ها باسی چه‌ندان كه‌سایه‌تی تریش ده‌كه‌م له‌م قوناغه‌ی ئێستادا به‌تایبه‌تیش ته‌لارساز زه‌ها حه‌دید. پیشانگایه‌كه، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی باڵیۆزخانه‌ی عیراق و بنكه‌ی كه‌لتوری عیراقی واشنتۆن كرایه‌وه، له ٦ویلایهت لە ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشاندرا ".
"من له پیشانگایهكهمدا، ژیان و بژارده و خۆشه‌ویست و چاوه‌ڕوانی و ناپاكی و خراپبه‌كارهێنان (ئیستیغلال) و ئارامی و بیروباوه‌ری خۆم خسته‌ڕوو. حه‌وا، هۆ حهواگیان! پیاوێك هه‌ڵبژێره كه هه‌رگیز له‌كاتی ناخۆشیدا جێت نه‌هێلێت و به‌رگه‌ی توڕه‌ییت بگرێت هه‌تتا ئه‌گه‌ر كهـلله ره‌قیش بیت،پیاوێك كه تۆی به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه خۆش بوێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆت هه‌یت. پیاوێك هه‌ڵبژێره كه به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه خوشی بوێیت و له ده‌ریای خۆشهویستیتدامهله بكات. پیاوێكی رێك‌وپێك و خاوه‌ن سه‌نگ له‌ناو خه‌ڵكدا و پیاوێك كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یت خۆشی بوێیت كه هه‌موو ژنانی سه‌رزه‌وی له تۆدا بتوێنێته‌وه ، پیاوێك پڕ له بیروباوه‌ڕ و جوانی كه باوه‌ڕی وابێت جگه له تۆ كه‌سی تر نابێت به ژنی، پیاوێكی دیندار و یاسایی و پڕ خۆشه‌ویستی".
پ: باسی ژنهشایهكانی بابلم بۆ بكه.
حه‌وا: عیراق له‌لایه‌ن چه‌ندان ژنه‌شاوه به‌ڕێوه‌براوه كه هه‌ر یه‌كێكیان كه‌له‌پورێكی تایبه‌تی له مێژووی بابل و دانیشتوانه‌كه‌یدا جێهێشتووه. یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین و به‌ناوبانگترین ئه‌و ژنهشایانهش سه‌میر ئهمیسه كه به‌شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه شارستانییه‌تی عیراقی نیشانداوه له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌سكه‌وتیش له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یدا. ئه‌و خاتوونه شایه، كه خۆشی هه‌ر له‌دایكبووی بابله به جوانیی و ژیرییه‌كه‌ی ناسراوه، له رۆژهه‌ڵاتدا به جوانترین ژنه‌شا هه‌ژمار ده‌كرێت كه خاوه‌نی توانا و هێزبووه. ئه‌و دواجار بووه هێمای شكۆ و شانازیی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا".
پ: چۆن پاڵپشتی له ژنه‌كانی تر ده‌كه‌یت كه پێویستیان به گه‌شپێدانی هونه‌ری هه‌یه؟
حه‌وا: "یه‌كه‌م، له‌رێگه‌ی به‌رنامه كه‌لتورییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بریتییه له ده‌ستنیشانكردنی به‌هره‌كان له‌رێگه‌ی پێشبڕكێی هونه‌رییه‌وه له نێوان كچانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٨ ساڵی ناوچه دوور و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. دووه‌م ، من هه‌ڵمه‌تی وشیاركردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی ئابوری ساز ده‌كه‌م هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێزگرتنی خود ڕایان ده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ده‌ست له‌به‌ر كه‌س بۆ پاره پان نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكوو زیاتر به‌دوای ئه‌و رێگایهنهدا بگه‌ڕێن كه ده‌بنه مایه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كانی هه‌ژاری و خراپبه‌كارهێنان (ئیستیغلال) له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تره‌وه. سێهه‌م، من به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی، پیشانگای هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌نده مێیینه‌كان ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ سازدانی كۆڕی رۆشنبیری و نمایشی جلوبه‌رگ له پێناو فه‌راهه‌مكردنی تام و چێژوه‌رگرتن له جوانیی ره‌نگه‌كان. ئێمه چه‌ندان نمایشی ته‌له‌فزیۆنیمان سازدا وه‌ك نمایشی عه‌شتار كه بریتی بوو له ئینسایكلۆپیدیای جلوبه‌رگ".
حه‌وا ، كاتێك كه سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری نییه، ڕۆڵی چالاكوان ده‌بینێت و سه‌ردانی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی راهێنان بۆ كچان سه‌باره‌ت به كاری فۆلكلۆری پیشه‌یی. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی سه‌كۆیكار(وێركشۆپ)ه‌وه بۆ كاری دیزاین و دوورمان بایه‌خ به بێوه‌ژن و تهڵاقدراوهكانیش ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی سه‌كۆیكار سه‌باره‌ت به پاڵپشتیی ده‌روونی و سووككردنی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ بۆ منداڵان و پیشانگای مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌كۆیكار سه‌باره‌ت به ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕ.
ئاماده‌كردنی : سیلیا تۆمسۆن و زورا كه‌ریم
وه‌رگێڕانی : ئیحسان به‌رزنجی / به‌شی راگه‌یاندنی یونامی / هه‌ولێر