هەینی, 13 تشرینی یەکەم 2017 00:00

سەنتەرەکانی کۆمەڵگەیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەشداری بە ئاوارەکان و گەڕاوەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکانی عێراقی دەکات لە بونیادنانی ئاشتی

بۆ چاکبوونەوەی عێراق لە ساڵانەوەى ناكۆك و ئاوارەبوونێکی بەربڵاو، پشتگيرى پێويستە نەك تەنها بۆ چاککردنەوەی ژێرخانى مادەیی زيان پێى گەياندراو، بەڵام هەروەها تا پەيوەنديى كۆمەڵايەتى بەهێز بكات.



بەهۆى پێکدادانی هەنووكە نزیکەی ٣.٢ مليۆن ئاوارە لە عێراق هەیە، لەهەمان کاتدا ٢.٢ مليۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان. هەرچەندە كۆمەڵگە خانەخوێکان بەشێوەیەکی بەرچاو میوانداری بەرامبەر ئاوارەکان نیشانداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرچاوەکان لە ڕێژەی خۆی زیاترە بۆیە کاریگەری هەبووە لەسەر پەيوەنديى كۆمەڵايەتى، تەنانەت زۆربەی کۆمەڵگە خۆڕاگرەکان کاریگەری داگیرکاری و ناکۆکیان لەسەر بووە.

بەهۆی پشتگیری عێراقییە ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکاندا هەروەها گەڕاوەکان بۆ شوینی بنچینەیی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چوار سەنتەری کۆمەڵگەیی دامەزراند لە پارێزگای بەغدا، دیالە، کەرکوک وە نەینەوا. سەنتەرەکان لەلایەن یه‌كێتیی ئه‌وروپا پارەدار کراوە.

سەنتەری کۆمەڵگەیی شوێنێكی دلنیاوکراو بۆ خەڵکەکە دابین دەکات بۆ کۆکردنەوەی دەستپێشخەريى کۆمەڵگەیی هەروەها بۆ بەشداربوونیان بە مەبەستی زیاتر کردنی متمانە بە خۆ کردن، دڵنیابوون و گفتوگۆی دوولايەن لەڕێگای چالاکییەکانی درووست کردنی ئاشتی، ڕاهێنانی پیشەیی و ڕابەری، ڕاهێنانى ناوبژیوانی وە گرۆپی یارمەتیدانی خۆیی. ئامانجى كۆتاييى ئەم چاڵاكيانە درووست کردنی كارامەيى کە پێويستە بۆ بەڕێوەبردنی ناكۆك لە نێوانی خەڵکەکە و پشتگيريى پەیوەندی كۆمەڵايەتى گشتگر. تا ئێستا زياتر لە ٤،٦٠٠ كەس بەشدارييان كردووە لە چاڵاكییەکانی سەنتەرەکانی كۆمەڵگەیی.

ئیخلاس عبد المجید بەرپرسی تیمێکە لە سەنتەری كۆمەڵگەیی لە كەركوكدا كە لە كانونى يەكەمی ٢٠١٦ دامەزرێنرا ووتی، " سەنتەری كۆمەڵگەیی لە کەرکوک تاكە سەنتەرێکە بەم جۆرە بێت لەم شوێنەدا. ئەم سەنتەرە خاڵى دیدەنیە بۆ خەڵكێکی زۆری ئاوارە هەروەها بۆ ئەندامانی كۆمەڵگەى خانەخوێدا، ئەمانە کە ئامادەبوون بۆ فێربوونی كارامەييى پيشەیی، هەروەها خەریکی گفتوگۆ دەبن و هاوڕێى نوێ دەدوزنەوە."

ئیخلاس ووتی، "سەنتەرەکە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کۆکردنەوەی خەڵکەکە هەروەها بۆ یارمەتیدانیان بۆ شکاندنی بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها کەمکردنەوەی پەشۆکان. کۆرسی بەرگدروو بۆ ئافرەتان بۆ ماوەی سێ مانگ یەکێک لەهەرە چالاکیە جەماوەریەکانە، کە دەرفەتێکی زۆر دابین دەکات بۆ بەشداربوونیان لەگەڵ هاوتەمەنانیان وکۆمەڵگە." لەهەر سەنتەرێکی کۆمەڵگەیی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاودێری منداڵان دابین دەکات بۆ مسۆگه‌ركردنی بەشداربوونی دایکەکان لە چالاکییەکاندا. گشت چالاکییەکان بەخۆڕاییە.

مەنال بە ناچاری لەفەلوجە ئاوارە بوو لەپاش وێرانکردنی ماڵی باوکی لەلایەن تۆپی هاوەنی داعش. مەنال سەردانی سەنتەری کۆمەڵگەیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کرد لە پاش هەڵاتنی بۆ بەغدا.

" لە بەغدادا هەستمان بە دڵنیای دەکرد، بەڵام لەهەمان کاتدا هەستم بەدابڕاندن دەکرد، چوونکە من لەمەوپێش مامۆستا بووم بەڵام لە بەغدادا هيچ چاڵاكيى كۆمەڵايەتيى ئاساییم نەبووە.

"من لە هاوڕێيێك بيستم كە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاڵاكيى لە سەنتەری كۆمەڵگەیی دابین دەکات. بەشداريم كرد لە ڕاهێنانى ناوبژیوانی، كە فێری وانەی كارامەييى وتووێژ و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان دەکات . من هاوڕێى نوێ و زۆر بيرۆكەى گرنگم دۆزيەوە كە يارمەتیم دەدات لەگەڵ گرفتەکانی ئايندە،" مەنال ووتی.


سەنتەری كۆمەڵگەیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کۆمەڵەک لە چاڵاكيى خانەخوێ دەکات، هەروەك دەستپێشخەريى داواکردن، گرووپى گفتوگۆیی فیلم و كتێب و جێبەجێکردنی شانۆ، جگە لەوە سەنتەرەکان بەخشينى بچووك دابین دەکەن بۆ تۆڕی خۆبەخشیو بۆ چاڵاكییەکان هەروەك جوانكردنى بۆشاييى وە دامەزراندنی باخچەى كۆمەڵگەیی.

دەرفەتەکانی راهێنانی پیشەیی بریتییە لە كۆرسى ئينگليزى وە کۆرسی خويندەوارى بۆ فێربوونی خوێندن و نووسین، دورمان، ئارایشگە، سەرتاشخانە، چاككردنەوەى سپلیت و هونەری و دەست ڕەنگینی. کۆرسی ڕابەری و بونیادنانی ئاشتی بۆ لاوەکان دابین دەكرێن. ئەم هەموو چاڵاكيانە دەرفەتی درووستکردنی پەیوەندی بۆ بەشداربووەکان دابین دەکات وە خەڵكى لە زەمينەى جياواز بە یەکتر دەناسێنێت هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی چەمکە خوازراوەکان.

ئیبراهیم ٢٢ ساڵە، ئاوارە بووە لە موسڵەوە بۆ کەرکوک لە ساڵی ٢٠١٤وە، لە زەمينەيێكى كەلتووريى جياواز هاتووە. ئيبراهيم ووتى، کە ڕووبەڕووی گرفتێکی زۆر بووە تا متمانەی خەڵک بەدەست بهێنێت و هاوڕێ لە نێو كۆمەڵگەى خانەخوێ بدۆزێت.

” ئامادەبوونم لە سەنتەری كۆمەڵگەیی، دەرفەتێک دا پێم بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ نيشتەجێى خۆجێیی و فێربوونی زانیاری دەربارەى كۆمەڵگەکان کە لە زەمينەى جياواز هاتوون. هەروەها يارمەتیم دا تا بۆ ئەندامانی كۆمەڵگە ڕوون بكەمەوە كە ئەم خەڵکانە لە موسڵی هەڵاتوون، ئەمانەش ڕزگاربوونەتەوە لە توندوتيژی داعش. ئەمە کێشەیەکی گەورە بوو چوونکە هەندێك خەڵك بە شێوەيەكى جياواز هەستیان بۆ ئێمە هەبوو، چونكە ئێمە لە شوێنەکانی ژێر کۆنترۆلی داعش ئاوارە بووین."

سەنتەری كۆمەڵگەیی لەلایەن کارمەندانی تیمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی وە پێکەوەبوونی کۆموڵایەتی بەڕێوەدەچێت کە لەنزيكەوە كار دەكەن لەگەڵ بەرپرسی لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە.

بۆ مسۆگه‌ركردنی بەردەوامبوون، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاڵاكيى کۆمەڵگەیی ئەنجام دەدات بە هەماهەنگيىەکی نزيك لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، وەزارەتى وەرزش و لاوان و وەزارەتى کار و كاروبارى كۆمەڵايەتى عێراقی.

بۆ تەماشاکردنی ڤیدیۆ لەسەر سەنتەرەکانی کۆمەڵگەیی، تکایە لێرە کلیک بکە: : https://youtu.be/X4o0xPSayII


ئاوارەبوون بەردەوامە لەسەرتاسەری عێراقدا:
موسڵ – نزیکەی یەک ساڵ لەپاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، ٨٠٠,١٠٠ تاکەکەس بەم تازەیە ئاوارەبوون لەهەمان کاتدا زیاتر لە ٢٩٧,٨٠٠ کەس گەڕاونەتەوە (لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) بەپێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان.

حەویجە وە شرگات – بەهۆی ئۆپەراسیۆنی حەویجە و شرگات کە لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٧ دەستیپێکرد، زیاتر لە ١٥,٦٠٠ کەس بەو تازەیە ئاوارە بوون. زیاتر لە ١٠٢,٧٠٠ کەس کە هەر لەم شوێنانە ئاوارە بوون لەنێوانی ئابی ٢٠١٦ تاکو ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٧. زیاتر لە ٣١,٢٠٠ کەس گەڕاونەتەوە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکان لەم ماوەیە دا (لە ١٢یتشرینی یەکەمی ٢٠١٧).

داتای تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لە عێراق دەربارەی ئاوارەبوون لەسەرتاسەری عێراقدا لێرە بەدەست دەکەوێت: http://iraqdtm.iom.int


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:

ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.