پێنج شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2017 10:12

لێدوانی ڕۆژنامەوانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی کەرکوک (وەرگێڕانی نافەرمی)

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو ڕاپۆرتانە دەربڕن کە باس لە ڕوودانی توندوتیژی لە نزیک شاری کەرکوک لە عیراقدا دەکەن.



ئەندامانی ئەنجوومەن داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن کە خۆیان بپارێزن لە ترساندن و بەکارهێنانی توندوتیژی و هەروەها پێویستە دەست بە گفتوگۆی بنیاتنەر بکەن لەسەر بنەمای دەستووری عیراقی وەک ڕێگەیەک بۆ خاوکردنەوەی بارگرژییەکە و پاراستنی یەک ڕیزی عیراق لەسەر بنەمای بەندەکانی دەستووری عیراقی .

ئەندامانی ئەنجوومەن دووپاتی ڕێزگرتنیان لە سەروەریی و یەک پارچەیی خاک و یەکڕیزی عیراق کردەوە و هەروەها داوایان کرد کە جەخت بکرێتەوە لەسەر سووربوون لەسەر هەوڵەکانی تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش). ئەندامانی ئەنجوومەن هەروەها پشتگیریی خۆشیان ڕاگەیاند بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاسانکاری گفتوگۆی نێوان لایەنە عیراقییەکان.

١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠١٧

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.