ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2017 00:00

هەزاران خێزانی کەرکوكی دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان

(بەغدا، ١٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧): لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، خەملاندنێکی ٦١.٢٠٠ کەس لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوك ئاوارەبوون. هاوکارانی مرۆیی نۆرینگە تەندروستیە گەڕۆکەکانیان ناردووە وژەمە گەرمەکان وپارچەکانی خۆراك دابین دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی کە ڕایانکردووە. لە ڕۆژەکانی داهاتوودا، هاوکارانی مرۆیی ٣.٠٠٠ پارچەی خۆراکی تەنگەتاوی وکەل وپەلەکانی پاك وخاوێنی دابین دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی کە لە شوێنە گشتیەکان نیشتەجێبوون.

خاتوو. لیز گراندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی "دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردۆتەوە زۆرینەی ئەو خێزانانەی کە لە کەرکوكەوە ئاوارەبوون پێش وەختە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە ناو شاری کەرکوك، “.” زۆربەی ئەو خێزانانەی کە هێشتا ئاوارەن لەگەڵ خێزانەکان وکۆمەڵگا خانەخۆییەکان دەمێننەوە."

خاتوو. گراندێ گوتی. "ئێمە بانگەشەی هەموو لایەنەکان دەکەین تاکو هەموو شتێك کە دەکرێت بیکەن بۆ بەرگری وپاراستنی هەموو هاووڵاتیان کە بەهۆی بارودۆخی ئێستا زیانیان پێگەیشتووە."

ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی عێراق بەردەوامە لە داواکردنی هاوکاری زیاتر. تاوەکو ئەمڕۆ، پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی ساڵی ٢٠١٧ تەنها ٦١ لەسەدای پاڵپشتی دارایی کراوە.


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
کەیت پۆند، بەرپرسی پەیوەندیەکان، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق، لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵە ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. )