دوو شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2017 00:00

ڕوونکردنەوە دەربارەی عیراق لەلایەن ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانەی کورتەی هەواڵی ڕۆژانە لە بارەگانی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە بەرواری ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

ئەم بەیانیە پرسیارمان لێکراوە دەربارەی بارودۆخی کەرکوک و دەوروبەری، دەربارەی ئەو پرسیارانە بەدلنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە سکرتێری گشتی لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان لە پارێزگای کەرکوک دەکات. بەڕێزیان داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەنگاوەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتری بنێن بۆ پێشگرتن بە بەریەککەوتنی زیاتر و خراپتربوونی بارودۆخەکە و لەیاسا دەرچوون و پشێوی. بەڕێزیان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە بەیەکەوە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدەن و هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەرێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستووری عیراقی چارەسەربکەن.

هاوکارەکانمان ئەوانەی لە بواری مرۆیی لە عیراق کاردەکەن پێیان راگەیاندووین کە لە دوێنێ ئێوارەوە بە هەزاران خێزانی دانیشتووی کەرکوک بەهۆی جموجۆڵی سەربازییەوە ئاوارەبوونە. بەلام ژمارەی تەواوی ئاوارەکان هێشتا یەکلانەکراوەتەوە.
تائێستا دوو هاووڵاتی مەدەنی کەوتوونەتە بەر گوولە لە کەمپێکی ئاوارەکانی پارێزگای کەرکووک.

کارمەندانی بواری هاریکاری مرۆیی جموجۆڵیان هەیە و دووپاتی دەکەنەوە کە پێویستە ڕێگەیان پی بدرێت بۆ ئەوەی یارمەتی هەموو ئەوانە بندەن کە پێویستییان بە یارمەتی هەیە. هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن کە گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگەیان پێنەگرن ئەگەر بڕیاریاندا شوێنی خۆیان جێبهێڵن.

نیویۆرک ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.