یەک شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2017 11:45

ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ سەقامگیری له‌ عێراق

بەغداد، 22 ی تشرینی یەکەمی 2017 ـ حکومەتی ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار (2.4 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ‌سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئیتاڵیا دەبێتە 10.6ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (9.4 ملیۆن یۆرۆ) بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن تاوەکو ئەمڕۆ.

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتدارە ناوخۆکانەوە دەستنیشانکراوە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن یارمەتی چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی دەدات، بەخشینی پارە دابین دەکات بۆ کاری بازرگانى بچوك، توانستی حکومەتی ناوخۆی بەهێزدەکات، هاندانى مه‌ده‌نى بۆ به‌شداربوون، ودامەزراندن به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دابین دەکات لەڕێی نەخشەڕێگاى گشتى كاركردن.

نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، خاتوو لیز گراندێی وتی :" سەقامگیرکردنەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان یەکێکە ئەولەویەتە ئاست بەرزەکانی عێراق. لە ئێستادا زیاتر لە 2.2 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵەکانیان. ئەمەش هەواڵێکی باشە، بەلام هێشتا کاری زۆر زیاتر پێویستە ئەنجام بدرێت، بە تایبەتی لە بەشی خۆرئاوای موسڵ و دەشتەکانی نەینەوادا. بەخشینەکەی ئیتاڵیا یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ خێراکردنی کارەکانمان لەم ناوچانەدا. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم پشتیوانیەین."

باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ عێراق، بەڕێز مارکۆ کارنێلۆس وتی :" لەگەڵ ئەوەی شەڕ لە دژی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت، زۆر گرنگە هەوڵەکانی عێراق بەردەوامی پێبدرێت بۆ شیاندنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، بۆ ئەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان و توانستی هەستانەوەیان باشتر بکرێت. ئیتاڵیا پشتیوانکارێکی بەهێزی چالاکیە مرۆییەکانە کە دوولایەنە و لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان جێبەجێ دەکرێت. ئەم سێهەم بەخشینە شایەتحاڵە بۆ پابەندبوونی ئیتاڵیا بە پشتیوانیکردن لەم کارە سەقامگیریە گرنگەی یارمەتیدانی خەڵکی عێراق."

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوکدا کاردەکات. زیاتر لە 1,200 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 23 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە زیاتر لە 2.2 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.


بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به‌:

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
م: 009647804473336

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.