ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2017 15:15

هاوکارانی مرۆیی دەستیان دەگات بە دەیان وهەزاران کەس کە بەم دواییانە ئاوارەبوون

(بەغدا، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) – هاوکارانی مرۆیی دەستیان دەگات بە هەزاران کەس بە پێدانی هاوکاری تەنگەتاوی لەسەر بنەمایەکی ڕۆژانە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠.٠٠٠ کەس لە کەرکوك ومەخمور وتوزخورماتوو ڕایانکردووە. ژمارەیەکی کەمتریش لە زومار ڕایانکردووە. بارودۆخەکە زۆر بە شڵەژاوی دەمێنێتەوە، هەندێك جاریش خەڵكانێك کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە ڕادەکەن بۆ کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر.

هاوکارانی مرۆیی پەلە دەکەن لە دابین کردنی هاوکاری بۆ ئەو خێزانانەی کە زۆر زیانیان پێگەیشتووە. زیاتر لە ١٥.٠٠٠ پارچەی خۆراکی تەنگەتاوی دابەشکراون وتیمە گەڕۆکەکانی پزیشكی سەردانی خێوەتگەکان ولادێکان دەکەن بۆ دابین کردنی چاودێری تەندروستی. هاوکاری تەنگەتاوی لەوانە ئاو، بەتانی، کەل وپەلی پاك وخاوێنی وپێداویستیەکانی ناوماڵ دابەشکراوە لەو ناوچانەی کە خەڵکانی ئاوارە لەخۆ دەگرن.

خاتوو. لیز گراندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی "هاوکارانی مرۆیی هەموو هەوڵێك دەدەن تاکو دەستیان بگات بەو کەسانەی کە زیانیان پێگەیشتووە بە پێدانی ئەو هاوکاریەی کە ئەوان پێویستیانە،". " بارودۆخەکە بە شڵەژاوی دەمێنێتەوە، وزۆربەی خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان تا ئەوەی کە بۆ جاری دووەم وسێیەم ڕادەکەن کاتێك شەڕوپێکدادانەکان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە."

"ئێمە زۆر نیگەرانین لەبارەی ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی، دزی کردن ووێرانکردن. پێویستە هەموو شتێك بکرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەموو لایەنێك ودڵنیایی بدرێت لە سەلامەتی ئەو خێزانانەی کە کەوتوونەتە بەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە. هیچ شتێك لە پاراستنی هاووڵاتیان گرنگتر نیە."

 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 

کەیت پۆند، بەرپرسی پەیوەندیەکان، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، عێراق لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵە ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. )