پێنج شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2017 10:14

شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كات و چاوی به‌ نوێنه‌ری ئایه‌تووڵڵا سیستانی ده‌كه‌وێت‌ و سه‌ردانی موزه‌خانه‌ی مه‌زار‌ و تاقیگه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانیش ده‌كات گرنگ

كه‌ربه‌لا، عیراق:- له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌،‌ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستینه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لای كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ی سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سیستانی ، به‌ڕێز شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، كۆبوویه‌وه‌.

شانده‌كه‌ هه‌ره‌ها نوێنه‌رانی رێكخراوی یونیسكۆ، لویس هاكسساوسن، به‌رپرس راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی یونامی بۆ عیراق، به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس، تێدابوو. هه‌روه‌ها، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی مه‌زاری ئیمام حوسین ، به‌ڕێز جه‌ماله‌دین ئه‌لشه‌هرستانی ئاماده‌ بوو.

سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بوستین بۆ ماڵئاوایی كردن بو له‌ "مه‌رجه‌عییه" به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ی له‌عیراق. به‌ڕێز بوستین ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ستایشكردنی مه‌رجه‌عییه‌ش‌ وه‌ك پارێزه‌ری یه‌كییه‌تی و ویژدانی عیراق و هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌شی له‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی دوایی وڵاتدا قۆسته‌وه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش كرد له‌ عیراق له‌ بواری سیاسیی و مرۆیی وگه‌شه‌پێداندا.

خاتوو هاكسساوسن ئاماژه‌ی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی مێژوویی كه‌ربه‌لا و چالاكییه كه‌لتورییه‌كانی یونیسكۆ كرد له‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیش بۆ پاراستنی چه‌ند شوێنه‌وارێكی مێژوویی كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) تووشی وێرانكردن بوون كه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست شوێنه‌واری وڵاتی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ته‌فروتونا كرد. ئه‌و خاتوونه‌ ئاماژه‌ی به‌ كاری یونیسكۆش كرد كه‌ چۆن ئه‌م ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌لتوورییه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی هه‌وڵه‌كان بدات بۆ پاراستن و بووژاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی عیراق .

به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاسیش بایه‌خی راگه‌یاندنی بۆ وتاره‌كانی هه‌ینی كه‌ لایه‌ن شێخه‌وه‌ له‌ جیاتی مه‌رجه‌عییه‌ ده‌یدا و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و وتارانه‌شی به‌ شێخ كه‌ربه‌لایی راگه‌یاند.

لای خۆشییه‌وه‌، شێخ كه‌ربه‌لایی ستایشی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد و داوای ڕۆلی زیاتری كرد به‌تایبه‌تیش له‌ گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ی عیراق به‌ جیهاندا وه‌ك وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ مێژوو و كه‌لتور كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئاشتیدا ژیان به‌سه‌ر ببات و هاوكاریی بووژانه‌وه‌ی كه‌لتوریش بكات.

شانده‌كه‌ هه‌روه‌ها، سه‌ردانی موزه‌خانه‌ی مه‌زاری ئیمام حوسینیان كرد و پوخته‌یه‌كیشیان سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئه‌و شوێنه‌ وه‌رگرت كه‌ چۆن شوێنه‌كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩١ تووشی زیان بوو و كاتێك دوای جه‌نگی كه‌نداو سه‌دامی دیكتاتۆر به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ویستی راپه‌ڕینی شیعه‌ سه‌ركوت بكات. شانده‌كه‌ هه‌روه‌ها به‌چاوی خۆیان كاره‌كانی تازه‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندان ده‌ستنووسی ئیسلامییان بینی له‌ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تیی زۆر پێشكه‌وتوو و پێزانینی خۆشیان بۆ ئه‌م كاره‌ پڕشاره‌زاییه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مادده‌ به‌نرخه‌كاندا ده‌ربڕی.

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.