ئەم پەڕەیە چاپ بکە
هەینی, 27 تشرینی یەکەم 2017 00:00

چه‌ند سه‌رنجێكی نافه‌رمیی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن به‌ڕێز فرانسوا دولاتری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی فه‌ره‌نسا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

عیراق :

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و راپۆرته‌كانی توندوتیژی له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕال و پێشمه‌رگه‌دا.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوایان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بۆ خۆدوورگرتن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و به‌كارهێنانی هێز و هه‌روه‌ك چۆن هانی هه‌ردوولاشیان دا بۆ گفتوگۆ كردن كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دوای داوالێكردن ئاسانكاری بۆ بكرێت وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و شێوازێكیش بۆ پاراستنی یه‌كییه‌تی خاكی عیراق.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ماف و ئاواته‌كانی هه‌موو هاوڵاتیانی عیراق له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ده‌ستووری عیراقه‌وه‌ دابین بكرێت.

ئه‌وان هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌شیان كرد كه‌ هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕال و هه‌رێم ئاره‌زووی خۆیان بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕیوه‌ و ئێمه‌ش هانیان ده‌ده‌ین بۆ په‌له‌كردن له‌ دانانی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م گفتوگۆیانه‌.

ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ شكۆی وڵات و یه‌كییه‌تی خاكی عیراق و یه‌كڕیزی عیراق كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداگرتنیشیان له‌سه‌ر گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ته‌فروتوناكردنی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام).

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش به‌ هه‌مان شێوه‌ پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ‌ده‌ربڕی.


٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧
نیو یۆرك ، باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
گردبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندن