دوو شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2017 16:14

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانێك له‌ كه‌ركوك و كرده‌وه‌كانی تۆقاندن و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌وانان و په‌رله‌مانتاران و باره‌گای پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

به‌غدا، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2017 – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌وانێك له‌ كه‌ركوك ده‌كات و هه‌روه‌ها یونامی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌وانێك ده‌كات له‌ هه‌ولێر كه‌ بووه‌ هۆی بریندار بوونی و ێڕای ئیدانه‌كردنی تۆقاندن و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و باره‌گای پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

یونامی ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كردبوو هێمنی بپارێزن له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌م ، هه‌روه‌ها رێگرتن له کەسە تێكده‌ره‌كان له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ و هۆشداری پێدان له‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌ ئامانجگرتنی باره‌گای پارته‌ سیاسییه‌كانی فراكسیۆنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وێڕای داواكردن له‌ هێزه‌كانی ئاسایش به‌ رێگرتن له‌ هه‌ر پیلانێك ئامانجی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه‌. یونامی ده‌ستخۆشیش له‌ بانگه‌وازی حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پابه‌ند بوون به‌ یاسا و سیسته‌م له‌ كوردستان و په‌رۆشییه‌كانی حكومه‌تی عیراقی بۆ سه‌قامگیری له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عیراق.

نێرده‌كه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات لێكوڵینه‌وه‌ بكه‌ن ده‌رباره‌ی رووداوی هێرشكردن به‌ چه‌قۆ، كه‌ بووه‌ هۆی مردنی كامێرامانێكی كورستان تی ڤی (ته‌له‌فزیۆنی كوردستان) له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی داقوقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نجامده‌رانیش په‌لكێشی دادگا بكه‌ن .

نێرده‌كه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات كه‌ هه‌موو كۆششه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ گشت دانیشتوان به‌ رۆژنامه‌وانان و سیاسه‌تمه‌دارانیشه‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش.

هه‌روه‌ها نێرده‌كه‌ تێبینی وه‌رده‌گرێ به‌رامبه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی عێراقی به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌خشی چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان .

نێرده‌كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ، له‌ كاتی قه‌یرانه‌كاندا میدیای ئازاد گرنگیه‌كی زیاتری ده‌بێت له‌وه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌ویش له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه‌ گشتییه‌كان پاراستنی دیموكراسی . له‌ هه‌مان كاتیشدا وتاری رق و كینه‌ به‌خش و هاندان بۆ توندو تیژیی له‌ سه‌ر بنه‌مای ئایینی و نه‌ژادی و بیروباوه‌ڕی سیاسی له‌ دیموكراسیدا جێگای نیه‌ .

یونامی به‌ چه‌سپاوی داوای خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی‌ له‌ به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گشت پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیشیان داوای گفتوگۆ ده‌كات به‌ گیانێكی بنیاتنه‌رانه‌ . ئه‌م گیانه‌ش بریتیه‌ له‌ كۆتایی هێنان به‌ لێدوانه‌ دژ به‌ یه‌كه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ وه‌كو پێشینه‌كارێك .


***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.