ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 05 تشرینی دووەم 2017 09:39

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاودێری پزیشکی بۆ ئاوارە تازەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار دابین دەکات گرنگ

ڕۆژئاوای ئەنبار – ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ كۆچ، تیمی پزیشکی هەفتانە هاوکاری چاودێری پزیشکی سەرەتایی بۆ نزیکەی ١ هەزار سوودمەند لە ڕۆژئاوای ئەنبار دابین دەکات، ئەمەش ئاوارەکان و گەڕاوەکان و کۆمەڵگا خانەخوێکان دەگریتە خۆ.

بەهۆى ئۆپەراسیۆنە سەربازيەکانی کە بەم دوواييە لە شوێنەکانی ژێر کۆنترۆلی داعش ڕووی داوە هەروەها لە پێشبینی ئۆپەراسیۆنی سەربازى تر، زياتر لە ٧,١٠٠ تاكەكەس (نزیکەی ١,١٥٠ خێزان) لە ڕۆژئاوای ئەنبارەوە ئاوارە بوون لەنێوان ١٢–٣١ تشرينى يەكەم، زۆربەی ئاوارەکان خەڵکی قەزاى ئەلقائم و راوە بوون. وە لەكانوونى دووەمی ٢٠١٧، نزيكەى ٦٤,٩٥٠ تاكەكەس ئاوارە بوون بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازى لە ڕۆژئاوای ئەنبار. لە مانە، زياتر لە ١٩ هەزار کەس ئاوارە بوون لە ٢٠ی ئەيلولەوە، لەپاش توندوتیژیکردنی هێرشەکانی هێزی عێراقی دژی داعش لە قەزایەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار لە عانە، ئەلقائم و راوە.

كارمەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گفتوگۆیان لەگەڵ نووريه کرد ، دايكى حەوت منداڵانە كە بەم دواييە لە ئەلقائم ئاوارە بوو لە نۆڕینگەی گەڕۆکی تيمى پزيشكى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. نووریە ووتی، ” ئێمە ئاوارە بووين بەهۆى خراپبوونی بارودۆخەکە و نەبوونيى خۆراك. ژيانمان ئاسايى بوو. بەڵام لەدواى هاتنی داعش بۆ ناو شارەكە، منداڵەكانم لە خوێندن دابڕان و ژيانمان زۆر سەخت بوو. گەیشتینە قۆناغێك كە هەميشە تواناى دابینکردنی خۆراکم نەبوو بۆ منداڵاکانم.

” ئێمە شەوێک بڕياری ڕۆیشتنمان دا؛ پارەمان لە خزمەكانمانەوە قەرز کرد تا بیدەین بە قاچاخچيەكان. تەنها بە جلوبەرگەكانی بەرمان هەڵاتین. لەگەڵ خێزانى تر هەوڵماندا بە ڕۆیشتن لە شارەکە دەربچین. گەشتەکەمان سێ ڕۆژی خایاند بەڕێگەی تربيل و پاشان بۆ كيلۆ ١٦٠ هەتا گەیشتین بۆ کامپی عامريەت ئەلفەلوجە."

تيمى پزيشكى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕاوێژى چاودێرى تەندروستيى سەرەتایی دابین دەكات، هەروەها ڕاوێژى تايبەت بە مامانى و زانستی نەخۆشی ئافرەتان، و ناردنى حالەتى بارى ناكاو. زیاترین نەخۆشى کە ڕاگەياندراوە نەخۆشی هەوكردنى كۆئەندامى هەناسەی سەرەوە، سكچوون، لەيشمانياس، گەڕی و نەخۆشيى درێژخايەن، هەروەك بەرزى پەستانى خوێن و شەكرە. هەندێك لە نەخۆشەکانی ڕاتەکانی دەروونی لەکاتی پێکدادان بريندار بوون. تيمى پزيشكى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەروەها خولی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشيارى لەسەر چۆنیەتی پێشگيريى نەخۆشيى گوازراوە دابین دەکات، وڕاهێنانی تەندروستيى باش، هەروەك كۆلێرا، گەڕی و لەيشمانياس.

شوێنەكانی تيمى پزيشكيى گەڕۆک ديارى دەكرێن بەگوێرەى پێويستيەكانى دانيشتوان و بە هەماهەنگى لەگەڵ لقى تەندروستى ئەنبار. لە کاتی ئێستا ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: عامريەت ئەلفەلوجە، فەلوجە، هيت، كوبەیسە وە دوو شوێن لە گارما. خزمەتگوزاريیەکانی پزيشكى ژيان ڕزگار كردنن بۆ زۆر خەڵكى ئاوارەی تازە كە لە حالەتێکی تەندروستى ئاڵۆز دەناڵێنن بەهۆی ڕێگەگرتن لە ناردنی يارمەتيى تەندروستى لە شوێنەکان کە لە ژێر کۆنترۆلی داعش بووە.

سەرەراى ئەوەش، تيمى پزيشكى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وەڵامدانەوە بۆ نەخۆشی سيل وچون پێشگيرى بکرێت لە چەندین پارێزگا بەڕێوە دەبەن، ئەمەش لەلايەن سندوقى جيهانى پارەدار کراوە. لە ئەنبار، ئەم پرۆژەيە پشتگيرى بۆ سەنتەرەکانی بەرنامەى سيلى نەتەوەيى دابین دەکات؛ ئەنجامدانی چاودێری بۆ حالەتی گومان كراو و پێشکەشکردنی خولی هۆشيارى کردنەوە لەسەر نيشانەکانى سيل و پێشگيرى کردنی؛ بەدوا داچوونی نەخۆشەکانی سيل و گواستنەوە و خۆراكى پڕ پرۆتين بۆیان دابین دەکرێت؛ هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ كارمەندانى لقی ئەنبار بۆ تەندروستی پێشکەش دەکرێت.

تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لە عێراق، لە كانوونى دووەمی ٢٠١٧ وە قەيرانەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار چاودێرى دەکات، لە كاتێك ئاستی ئاوارەبوون دەستیپێکردبوو بەهۆى دژايەتى لە شوێنەکەدا هەروەها بەهۆی پێشبینی ئۆپەراسیۆنی سەربازيى سەرەكى. لەسەرجەمی ئاوارەکان، نزیکەی ٤٢,٨٠٠ لە کامپ تۆمار کراون، و زياتر لە ٢٢,١٥٠ لە شوێنەکانی دەرەوەی کامپ نیشتەجێبوون (زیاتر لە ٢١,٥٠٠ کەس لە شوێنە تایبەتیەکان نیشتەجێبوون وە ٥٧٠ کەس لە شوێنی هەستیار نیشتەجێبوون کە باڵەخانەی ناتەواو کراویش دەگریتە خۆ). زۆربەى ئاوارەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار لەناو پارێزگای ئەنبار ئاوارەبوون، زیاتر لە ٢٨,٤٠٠ کەس بەرەو قەزای فەلوجە ئاوارەبوون، وە زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس لە رومادی ئاوارەبوون. ئاوارەکانی تریش بەرەو پارێزگای بەغدا ئاوارەبوون (زیاتر لە ٤,٢٠٠) و هەولێر (٤,٤٠٠) کەس.


داتای ئاوارەبوون لە ڕۆژئاوای ئەنبار لێرە بدۆزرێتەوە: http://iomiraq.net/article/0/west-anbar-crisis-displacement-overview-31-october-2017

داتای ئاوارەبوون لەعێراق لێرە دەست دەکەوێت: http://iraqdtm.iom.int

لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی چیرۆکی ئاوارەبوونی زەهرە: https://medium.com/@UNmigration/hope-during-displacement-b344c8fd9e12@UNmigration/hope-during-displacement-b344c8fd9e12


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:

ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.