ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 01 تشرینی دووەم 2017 00:00

سكرتێری گشتی ئالیس ۆڵپۆڵی به‌ریتانی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق دامه‌زراند

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئالیس ۆڵپۆڵی به‌ریتانی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی و ده‌ستوریی و هه‌ڵبژاردنی یونامی بۆ عیراق دامه‌زراند.

خاتو ۆڵپۆڵ شوێنگره‌وه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستینی هەنگارییە كه‌ كاره‌كه‌ی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ عیراق كۆتایی هات. لای خۆشییه‌وه‌، به‌ڕێز سكرتێری گشتی سوپاسی به‌ڕێز بوستینی كرد كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١ه‌وه‌ له‌ عیراق پشتگیری له‌ رۆڵی یونامی له‌ عیراق ‌كردووە.

ئه‌و خاتونه‌ ئه‌زموونێکی دەوڵەمەندی له‌ بواره‌كانی دیپلۆماسی و بواره‌ په‌یوه‌سته‌كانی تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌و دوو ساڵ وه‌ك كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ به‌سڕه‌ له‌ عیراق خزمه‌تی كردووه‌ و له‌م دواییه‌ش باڵوێزی به‌ریتانیا بووه‌ له‌ مالی پێش ئه‌وه‌ی لوكسێمبۆرگ. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندان پله‌ی تر له‌ له‌نده‌ن و نیۆرك و برۆكسل و دار ئه‌لسه‌لامیش له نوسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كاری كردووه‌.

خاتو ۆڵپۆڵ پله‌ی یه‌كه‌می له‌ ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له‌ زانكۆی كامبریج به‌ده‌ست هێناوه ‌و به‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی قسه‌ ده‌كات.

ئه‌و له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٦٣ یه‌ و خاوه‌نی ٦ منداڵه‌‌.

نیۆرک، ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٧