سێ شەممە, 07 تشرینی دووەم 2017 15:47

یونامی داوا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كات رێز له‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی بگرێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه

به‌غدا، ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- یونامی به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی دادگای فیدرالی عیراق ده‌كات كه‌ له‌ دانیشتنی دوێنێیدا ده‌ری كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ژماره‌ ١ له‌ ده‌ستوری عیراق و بۆشی ده‌ركه‌وت هه‌م ئه‌م مادده‌یه‌ و هه‌میش مادده‌ ده‌ستوورییه‌ په‌یوه‌سته‌كانی تر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌نه‌‌وه‌. وته‌بێژه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌ ده‌ستووردا هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه‌ رێگه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌ی هیچ پێكهاته‌یه‌ك له‌ عیراق بدات كه‌ له‌ مادده‌ی ژماره‌ ١١٦ی ده‌ستوور باس كراوه‌.

هه‌روه‌ها یونامی ئاگاداره‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق پابه‌ندیی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ ده‌ستوری عیراق و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به‌ پابه‌ندبوونی ته‌واویش به‌ پاراستنی په‌كپارچه‌یی خاكی عیراق‌‌.

یونامی هانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ دانپێنان و رێزلێگرتن و په‌سندكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و دووپات كردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ته‌واو بۆ ده‌ستوری عیراق ‌.

یونامی زیاتر جه‌خت له‌ پێویستبوونی گفتوگۆ ده‌كات له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا به‌ گیانی هاوبه‌شكاریی و رێزگرتن له‌ ده‌ستوری عیراق و كه‌ خۆی له‌ خۆیدا رێز له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌گرێت.

یونامی دووپاتی ئاماده‌بوونی خۆی ده‌كات بۆ بینینی هه‌ر رۆڵێكی ئاسانكاری له‌م گفتوگۆ و دانوستانانه‌دا گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ‌داوا لێ بكرێت یانیش هه‌ر رۆڵێكی تر كه‌ ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو ‌لایه‌نی له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر بنه‌مای گونجانی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ پێسپێردراو(ماندێت)ه‌كه‌یدا


بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.