ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 09 تشرینی دووەم 2017 00:00

یونامی داوای فراوانکردنی راوێژ دەکات دەربارەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بە مەبەستی زامنکردنی ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی ژنان

بەغدا، 09 ی تشرینی دووەمی 2017 – لە میانەی وەڵامدانەوە بۆ کاردانەوە میللییەکان دەربارەی رەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188 ساڵی 1959، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق ، لەو باوەڕەدایە کە ڕاوێژی بەرفراوان و چڕو پڕ پێویستن بۆ ئەم جۆرە هەموارکردنەوانە لە پێناو مسۆگەرکردنی رێزگرتن و پاراستنی تەواوی مافەکانی ژنان.

وەدەستهێنانی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان و سڕینەوەی هەموو جۆرەکانی جیاکاری دژ بە ژنان و کچان لە بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

ژنان و کچان لە عێراق دووچاری پێشێلکاری مافە سەرەکییەکان و توندو تیژیی بونەتەوە لە میانەی پێکدادانە چەکدارییەکان بە تایبەتیش لە ژێر دەستی گروپی تیرۆریستی داعش. بۆ گەیشتنیش بە یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان ، ژنان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەن دانپێدانان بە مافەکانیان دەبێت کاری لە پێشینە بێت. ئەمەش پێویستی بە لێکتێگەیشتنی تەواو هەیە دەربارەی چارەسەرە یاسایی و دادوەرییەکان کە هەندێک جار دەبنە بەربەست بە ڕووی یەکسانی نێوانیان. هەروەها پێداویستی زۆری بە ستراتیژی دامەزراوەیی و یاسایی هەیە بۆ سڕینەوەی جیاکاری دژ بە ژنان و کچان.

لەم بارەیەوە ، یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق وتی"داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم ئەم دەرفەتەی پرۆسەکە بە هەند وەربگرێت بۆ هەموار کردنی یاسای باری کەسێتی ، کە کەوتۆتە بەر ڕەخنەی دەستەکانی داکۆکیکار لە پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، هەروەها بواری زیاتر بە ڕاوێژکردن بدرێت سەبارەت بە رەشنووسی هەموارکردنەکان بە هاوبەشی بۆ پابەندبونەوەو دڵنیا بوون لە ڕێزلێنانی تەواو و پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و کچان لە عێراق پەیوەست هاوسەرگیریی و بابەتەکانی تر."

*****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١