ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 12:35

لێدوانێك ده‌خرێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی زه‌مینله‌رزینی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دڵگرانه‌ بۆ‌ له‌ده‌ستدانی گیان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ هۆی زه‌مینله‌رزه‌ی له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق له‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ روویدا .

سكرتێری گشتی پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ كۆستكه‌وتووه‌كان و حكومه‌ت و گه‌لی هه‌ردوو كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق ده‌كات . هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداربووان ده‌خوازێت.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ، كۆششه‌كانی به‌هاناوه‌ چوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی یارمه‌تیدان پیشاندا ئه‌گه‌ر داوای لێكرا .

ستیڤان دۆجاریك
وته‌بێژی سكرتێری گشتی
12ی تشرینی دووه‌م