ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 15 تشرینی دووەم 2017 16:31

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دابین دەکات گرنگ

سلێمانی- لە ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی تشرینی دووەم تیمێکی پزیشکی گەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گەیشتە گوندی کانی بەردینە، ناحیەی وارماوە، بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ خێزانەکان، دوابەدوای بوومەلەرزەیەك بە پلەی ٧.٣ ڕێختەری، کەوا لە ٣٢ کیلۆمەتر شاری هەڵەبجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

نزیکەی نیوەی ٤٠ ماڵەکان لە گوندی کانی بەردینە زیانیان پێگەیشتووە یاخود وێران بووە لە کاتی بوومەلەرزەکە.

تیمی پزیشکی گەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ خزمەتگوزاری دابین دەکەن لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی داواکاری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ پاڵپشتی پزیشکی لەم ناوچەیەدا بۆ ئەو کەسانەی برینداربوون لە بوومەلەرزەکە. تیمەکە ڕێبەری وەردەگرن لە دەسەڵاتی ناوخۆی تەندروستی.

لە کانی بەردینە، تیمەکە ڕاوێژکاری سەرەتایی بۆ منداڵان و خەڵکەکە و پشکنین و چارەسەر و دەرمانیان بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکان دابین کرد. هەندێك حاڵەت پێویستی بە چارەسەری زیاتر بوو نێردران بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی وەهەروەها نەخۆشخانەی هەڵەبجە کەوا بە هۆی بوومەلەرزەوە زیانی پێکەوتووە.

تیمی پزیشکی گەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەردانی نەخۆشخانەی هەڵەبجەی کرد، کەوا لە کاتی بوومەلەرزە زیانی بە بنمیچ و زەوی و دیوارەکان گەیشتووە، وە هەروەها بلۆکی دیوارەکان کەوتوونەتە سەر قەرەوێلەکان. بەڕێوبەری نەخۆشخانە دکتۆر ڕەنچ زەنگەنە دوێنی باسی کرد کەوا ئەوان بەردەوام بوون لە دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ نەخۆشە سەردانکەرەکان، بەڵام ئەوەی پێویستی بە چارەسەری زیاتر بوو نێردران یاخود گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

دوابەدوای بوومە لەرزەکە زۆربەی خەڵکی کانی بەردینە جەختیان خستە سەر پاك كردنەوەی ماڵەکانیان و حەوشەکانیان هەروەها باشترکردنی پەناگەى كاتييەکانیان.

تیمی پزیشکی گەڕۆكی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەگەڵ جەمیل تەمەن ٥٨ ساڵ گفتوگۆیان لەگەل کرد و پاڵپشتی پژیشکیان بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین کرد. جەمیل ووتی، "خێزانەکەم گشتیان خەوتبوون لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە. خێرا لە خانوومان دەرنەچووين و لە پاشان نەمانتوانى دەرگاكان بکەینەوە، چوونکە زيانیان پێ گەيەنرابوو بەهۆی بومەلەرزەکە، ئیتر خۆم و هاوسەرم يارمەتى هەر پێنج منداڵمانمان دا تا لە رێگەی پەنجەرەكە بچنە دەرەوە، وە لە پاشان ئێمەش هەر بەم جۆرە چووینە دەرەوە.

”دیوارەکانی خانووەکەمان درزێکی زۆری تێکەوتووە سەلامەت نيە تا لەناوەوە بمێنینەوە. پەناگەی ئاژەڵەکانمان ڕووخا و نزیکەی حەوت سەرە مەڕ گیانیان لەدەست دا و چەندین مەڕى ديكە بەخراپی بريندار بوون. ئێستا ئێمە لە خێوەتێك دەژيين لە باخچەمان، كە جاران ئەم باخچەیە بەكارمان دەهێنا بۆ ڕواندنى سەوزە. پێويستە لە نزیک خانووەکەمان بمێنينەوە چوونکە ناتوانين ئاژەڵەکانی تر بەجێبهێڵين کە تەنها سەرچاوەیە بۆ داهاتمان".

هەروەها جەميل ووتی، ” ئەمڕۆ پشکنینی پزيشكیمان وەرگرت لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. هاوسەرم دەرمانی فشارى خوێنى وەرگرت چوونکە فشاری زۆر بڵند بوو بەهۆى بوومەلەرزەکە. هيوادارین يارمەتى وەربگرين بۆ چاککردنەوەی خانوومان لەپێش دەستپێکردنی وەرزى زستان. “


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بکە: ساندرا بلاك، مۆبایڵ: 9647512342550+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.