یەک شەممە, 19 تشرینی دووەم 2017 00:00

خولی ڕاهێنانی مافەکانی مرۆڤ بۆ مامۆستایان لە کوردستان گرنگ

هەولێر، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ — ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عیراق، خولێکی ڕاهێنانی چوار ڕۆژەی دەربارەی پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ بۆ ٢٣ مامۆستا – کە تیایاندا ٩ مامۆستای ئافرەت بەشداربوون – لە هەولێر، لە رێکەوتی ١٣ بۆ ١٦ی تشرینی دووەمدا ڕێکخست. ئەمەش دووەمین خول بوو کە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤەوە ئەنجامدرابێت، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک خولی تر کە لەلایەن حکومەتی فلاندەرزی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت.

بەڕێز یوسف عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو زنجیرە ڕاهێنانە دەربڕی کە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ مامۆستایانی قوتابخانە حکومییەکان ئەنجامدەدرێت. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە پرۆگرامەکانی خوێندن و تەکنیک و میتۆدی وانەووتنەوە کردەوە.

بەڕێز شەهلا سەعید، بەرپرسی پرۆژەی پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ، گرنگی رۆڵی مامۆستایانی لە داتاشینی دیدگەی قوتابیانی بە ئاراستەی بەهاکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دووپاتکردەوە.

ئامانجی سەرەکی خولی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە تیشک خستنەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی قوتابخانە ئامادەیییەکان دەربارەی پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و قەزا و ناحیەکان (سۆران، کۆیە، خەبات، مەخمور و شەقڵاوە).

****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.