چوار شەممە, 22 تشرینی دووەم 2017 00:00

یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوزخورماتو ده‌كات

به‌غدا، ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی دوێنێی شاری دوزخورماتوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

به‌رێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "تیرۆریستان دیسانه‌وه‌ هێرشیان له‌ عیراق ئه‌نجامدا و‌ بووه‌ هۆی خستنه‌وه‌ی كوژرا و بریندارێكی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی شاری دوزخورماتو. تیرۆریستان په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی كاری ترسنۆكانه‌ ده‌به‌ن دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی چونكه‌ باش ده‌زانن كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ شكستیان خواردووه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كه‌م و له‌ ناخی دڵیشه‌وه‌ هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".


****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.