دوو شەممە, 04 کانونی یەکەم 2017 09:50

نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی گەشتێکی فێرکاری بۆ‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ڕێکخست گرنگ

ژنێڤ، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) گەشتێکی فێرکاری بۆ‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجامدا. چه‌قی قورسایی گەشتە فێرکارییەکە‌ له‌سه‌ر "ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان" بوو‌ به‌گرتنه‌خۆی ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن ئه‌و رێكخراوانه‌ بتوانن ستاتۆس(ره‌وش)ی راوێژپێدان به‌ده‌ست بهێنن. نوێنه‌ری ١٧ رێكخراوی ناحكومی و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق (١٢ پیاو و ٥ ژن) له‌م گەشتە فێرکارییە سوودمه‌ندن.

به‌شی یه‌كه‌می گەشتە فێرکارییەکە (١٢-١٣ی تشرینی دووه‌م) له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن ئه‌نجامدرا كه‌ تێیدا نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی به‌ هاوكاریی "بنكه‌ی نیشتمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌رده‌ن" و "په‌یمانگای مافی مرۆڤی ژنێڤ"، راهێنانێكی ٣ رۆژ‌ییان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی تازه‌كردنه‌وه‌ی زانیاریی به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ شێوازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و رۆڵی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ گه‌شه‌دان به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و گرنگیی به‌ده‌ستهێنانی ره‌وشی راوێژپێدان له‌لایه‌ن "ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان"ه‌وه‌.

به‌شی دووه‌می گەشتە فێرکارییەکەش له‌ ٢٧ی تشرینی دووه‌م له‌ ژنێڤ ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستی پشكنینی هه‌ماهه‌نگی و راوێژكاری له‌نێوان سیسته‌می مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی كاركردن له‌گه‌ڵ "ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان"دا. به‌درێژایی ئه‌و چوار رۆژه‌ش‌ شاره‌زایانی كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و په‌یمانگای ژنێڤ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ نمایشیان خسته‌ڕوو. به‌شدرابووانیش ئاماده‌ی تاوتوێكردنه‌كانی "راپۆرتی نیشتمانیی ئوستڕالیا بۆ قه‌ڵاچۆكردنی جیاكاری ره‌گه‌زی" بوون. ئاماده‌بوون له‌م تاوتوێیانه‌دا‌ یارمه‌تی به‌شدرابووان ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه‌ چۆن رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ عیراق بتوانن له‌ پابه‌ندییه‌كنی راپۆرتدان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شداربن .

یه‌ك له‌ به‌شداربووان به‌ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل كه‌ سه‌رۆكی رێكخراوی ناحكومیی ئه‌لمه‌سه‌له‌ بوو وتی "رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی ناوخۆییانه‌ كاریان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌وڵ و چاودێرییه‌كان و چالاكییه‌كانیان بۆ ئاستی جیهانی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ شێوازه‌كانی په‌یماننامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ. یونامی له‌رێگه‌ی ئه‌م گەشتە فێرکارییە‌ توانی یه‌كه‌م هه‌لمان بۆ بڕه‌خسێنێت بۆ ئاشنابوون به‌ شێوازه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ .


****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.