پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 10:42

راگه‌یه‌ندراوی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

من هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه‌ وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆم بۆ هه‌ر رێوشوێنێكی تاكلایه‌نانه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هیوای ئاشتی هه‌بێت هه‌م بۆ خه‌ڵكی ئیسرائیل و هه‌میش بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.

كێشه‌ی قودس پێویسته‌ له‌رێگه‌ی دانوستانی راسته‌وخۆوه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی نیگه‌رانییه‌ ره‌واكانی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیش.

من باش له‌و‌ پایه‌ زۆر گرنگه‌ی قودس تێده‌گه‌م كه‌ به‌ درێژایی چه‌ندان سه‌ده‌یه‌ له‌ دڵی چه‌ندان خه‌ڵكدا هه‌یه‌تی و له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر ده‌ی بێت.

من له‌م كاته‌ ناسكه‌ پڕگرژییه‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك (ئاڵته‌رناتیڤ) بۆ چاره‌سه‌ری دوولایه‌نه‌ نییه‌، واته‌ پلانی جێگره‌وه‌ (دووه‌م) هه‌رگیز بوونی نییه‌ .

چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌هه‌ندوه‌رگرتنی رای هه‌ردوو گه‌له‌كه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ ئاشتی و سه‌قامگیری و دانپێدانانی دوولایه‌نه‌دا ‌به‌یه‌كه‌وه‌‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كێشه‌ی قودسیش وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ویسته‌كانی هه‌ردوو گه‌له‌كه‌ی تێدا ره‌نگ بداته‌وه‌.

من به‌ش به‌ حاڵی خۆم وه‌ك سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چی له‌ده‌ستم بێت ده‌یكه‌م بۆ پشتگیریكردنی سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانوستانی به‌رهه‌مدار و داننان به‌م دیده‌ وه‌ك ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن بۆ هه‌دوولا.


نیۆرك
٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧

© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.