دوو شەممە, 02 تەمموز 2018 09:25

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی حوزەیران ٢٠١٨

به‌غدا، ای ته‌موزی ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٧٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و و ١٢٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.



ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی حوزه‌یران تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٦٨ کوژراو و ١١٨ بریندار بووە.

پارێزگای دیاله‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بووە‌، ٥٢ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (١٦ كوژراو و ٣٦ بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای كه‌ركوك دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (١٠ كوژراو و ٣٦ بریندار) و لە به‌غداش (١٩ كوژراو و ١٨ بریندار) هەبوون .

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی هێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ته‌نها ٧ بریندار بووە . ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣٠ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ کۆکراونەتەوە.

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات. بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن.

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریکاری عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2018 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.