ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018 20:50

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشک دەخاتە کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان و پێویستیی بەیەکەوە کارکردنی هێزە سیاسییەکانی عیراق تاکو بەخێرایی حکومەتێکی نیشتیمانی نامەزهەبی پێکبهێنرێت بۆ زاڵبوون بەسەر جەمسەرگیریی ناسەقام

هەولێر، عیراق، ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، سەردانی سلێمانی و هەولێری کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆبووەوە. ئەمڕۆش لە هەولێر لەلایەن بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێکرا و بەجیاش لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.


لە میانەی کۆبوونەوەکانیدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە پێش دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کە وا بڕیارە لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلول لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڕێز کوبیش گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردە سیاسیی و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کرد دەربارەی بارودۆخی هەنووکەیی سیاسیی و ئەمنی و ئابووری لە عیراق و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و دەستنیشانکردنی کاندیدان بۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەستنیشان دەکرێن.

لە میانەی هەموو ئەو کۆبوونەوانەدا هەموولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بۆ بەرژەوەندی وڵات و گەلەکەی، پێویستە عیراق بەردەوام بێت و زیاتریش پەرەبدات بە شێوازێکی هاوسەنگ بەتایبەتی لە بواری هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشیکارە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای رێزگرتنی تەواوی بنەماکانی سەروەریی و دەستتێوەرنەدان و بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندی هاوسێتیی باش. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرکردە و هێزە سیاسییەکان لەسەر ئاستی فیدڕالی و هەرێمی کوردستان کرد کە یەکگرتووبن و بەیەکەوە کاربکەن بۆ زووی پێکهێنانی حکومەتێکی چاکساز و دوور لە مەزهەبییەت و نیشتیمان پەروەر بە هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی دەستووریشەوە.

بەڕێزیان دووپاتی متمانەی خۆی بە هێزە سیاسییە کوردستانییەکان دووپاتکردەوە کە دەتوانن بگەنە ڕێککەوتن و یەکگرتن و هیواشی خواست کە ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی ئەرێنییان هەبووە.

بەڕێز کوبیش هۆشداریدا لە کاریگەرییە خراپەکانی هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی پرۆسەکە کە دەبێتە هۆی لێکجیابوونەوەی مەترسیدار و جەمسەرگیریی لە سەرتاسەری عیراقدا. بەڵام ئەم مەترسییانە دەتوانرێت دووربخرێنەوە بە هەوڵی هاوبەشی هێز و سەرکردە سیاسییەکان. بەڕێزیان دووبارە دەستخۆشی لە ڕێنماییەکانی بەڕێز ئایەتوڵا عەلی سیستانی کرد و هیوای خواست کە هەموو هێزە سیاسییەکان گوێڕایەڵی ڕێنماییەکان بکەن لە هەنگاوەکانی داهاتوویاندا.

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١