پێنج شەممە, 27 ئەیلول 2018 10:36

ڕاهێنان لە لایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی بۆ ئەفسەرانی سەنتەری ڕاگرتن لە هەولێر گرنگ

هەولێر ، عیراق ٢٣ و ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٨ – ئەفسارانی سەنتەری ڕاگرتنی پێش دادگایی کردن ( تەسفیرات) لە گوێر، نزیک هەولێر ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەیان تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراقەوە ڕێکخرابوو دەربارەی پڕەنسیپە بنەڕەتیەکانی مافاکانی مرۆڤ ئەوانەی کە پەیوەستن بە کارکردن لە سەنتەرەکانی ڕاگرتندا.

ئەم ڕاهێنانە لەژێر ناونیشانی " مافی کەسانی ڕاگیراو بوو" کە بەشێکە لەم زنجیرە چالاکیانەی کە لە لایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامیەوە ئەنجام دەدرێت وەک پاڵپشتیەک بۆ دەزگا هەرێمیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی پاراستن و برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. بەشداربوانی ڕاهێنانەکەش بریتی بوون لە ٣٢ ئەفسەر ( ٣١ ئەفسەری پیاو و ١ ئەفسەری ژن) کە هەر هەمویان لە سەنتەری ڕاگرتنی گوێڕدا کار دەکەن.

لە ڕاهێنانەکەدا وانەکانی پڕەنسیپ و چەمکە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێسا نمونەییەکانی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندکراوەکان و مافەکانی ڕاگیراوەکان لە قۆناغەکانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەو پرۆسەی دادگاییکردن و ڕێساکانی ڕەفتاری ئەو فەرمانبەرانەی کە یاسا جێبەجێ دەکەن ووترانەوە. هەروەها باس لە سەلامەتی جەستەیی و پاراستن لە ئەشکەنجەدانیش کرا. ئەمەو لەم ڕاهێنانەدا خستنەڕوی بە ڤیدیۆو کاری بە گروپ و ڕاهێنان ئەنجامدران.

لە ووتەی دەستپێکدا بەڕێز ئێریک هوسکێس، بەرپرس لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی ووتی کەوا بەشداربوان لە کاری ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی ڕاستیەکانی مافەکانی مرۆڤ دەبنەوە وە هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕاگیراواندا ڕەنگدانەوەی بەها مرۆیەکانی هەموو کۆمەڵگایەکە.

هەروەها، بەڕێوبەری سەنتەری ڕاگرتنی گوێڕیش مقەدەم خەسرۆ غازی خۆشناو، سوپاسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراقی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانەو هەروەها جەختیشی لەسەر گرنگی لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە لە جێبەجێکردنی یاسادا وە هانی ئەفسەرەکانیشی دا بۆ ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کاری ڕۆژانەیاندا، بەتایبەتیش لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاگیراوەکاندا.


***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.