به‌ڕێز كوبیش ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دژی ژنانی كرد وه‌ك به نهێنی كوشتنی دوو ژن و هه‌روه‌ها مردنی له‌ناكاوی دووی تر له مانگی رابردوودا كه هه‌ر هه‌موویان له بواری سیاسی و كایه كومهڵایهتییهكاندا چالاك بوون. له لایه‌كی تره‌وه، چه‌ندان چالاكوانی تری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، به ژنانیشه‌وه، له لایه‌ن تۆڕه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی سیاسییه‌وه كرانه ئامانج وه‌ك، له نێوان چه‌ندانی تردا، به هۆی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه بیانییه‌كاندا. ئه‌مه هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه.
به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه وتی "ته‌نها یه‌كجار ژنانی چالاكی بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌لامه‌ت و پارێزراون و عیراقیش ده‌توانێت وا نیشاندات كه له بواری یه‌كسانیی ژنان و بهتواناكردنیاندا پێشڤه‌چوونی به‌رچاو به‌دی هاتووه."
به‌ڕێز كوبیش وتیشی كه گه‌شه‌دان به پلانی كارپێكردنی نیشتمانیی تازه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاڵۆزی و جۆراوجۆربوونی پرسهكانیشهوه، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان كه‌رته‌كان هه‌یه به‌تایبه‌تیش خستنهگهڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌ڵێنجانی وانه‌ی وه‌رگیراو له پلانی پێشووتره‌وه.
به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها وتی "تۆ به ئاواڵهكردنی راوێژهكان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگادا له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌توانیت پشتگیریی زیاتر بۆ ئامانجه‌كانت دابین بكه‌یت."
وێڕای تێبینیكردنی ئه‌و بێهیواییه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه له بێبه‌شكردنی ژنان له گفتوگۆیه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تدا هه‌یه ، به‌ڕێز كوبیش وتی "ئێمه هه‌موو پێویسته بپرسین ئه‌رێ كه‌ی سه‌ركرده سیساییهكان به‌هیوان به‌ڵێنه‌كانیان له به‌تواناكردنی ژنان و پێشخستنی مافه‌كانیان وه‌ك به‌شێك له مافی دیموكراسی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان له پێناو دابینكردنی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسان و گشتگریدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟ ئێستا كاتییه‌تی. ئه‌گه‌ر نا هه‌موو ئه‌م هاتوهاوارانه سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوون به یه‌كسانیی ژنان و به‌ها دیموكراسییه‌كان هه‌ر به بۆشی ده‌مێننه‌وه."
به‌ڕێز كوبیش ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ پشتگیریكردن له به‌تواناكردنی ژنان له‌گه‌ڵ تێبینیكردنی ئه‌وه‌ش كه یونامی پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی كۆڕی په‌رله‌مانتاری ژنان كه بتوانێت سنووره سیاسییه‌كان تێپه‌ڕێنێت. یونامی له سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه له پێشخستنی به‌شداری ژنان له هه‌موو پرۆسه‌كاندا سه‌ره‌كین وه‌ك هێنانی ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی و هاندانیان بۆ بیینینی رۆڵی زیاتر له داكۆكیكردن و په‌رله‌مانتاره‌كانیش پێویسته له یاسای داهاتووی بودجه بیر له ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی به به‌هێزكردنی جێبه‌جێكردنی پلانی كارپێكردنی نیشتمانی بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داكۆكیكردن له دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی ته‌رخان له حكومه‌تی داهاتودا، به ده‌سه‌ڵات و بودجه‌وه، له پێناو هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پلانی كارپێكردنی نیشتمانی و چوارچێوه نیشتمانییه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی WPS دا.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێز كوبیش وتی كه نه‌ته‌وه یهكگرتوهوكان له عیراق له هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنی پشتگیریی زیاتری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دایه، به گرتنه‌خۆی كۆمه‌ڵه‌ی جێنده‌ری نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه، له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئێره له به‌غدا."
***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١