به‌غدا، ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- سه‌ركه‌وتنی عیراق به‌سه‌ر داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ی تیرۆرستدا بواری له‌بیركردنی رابردووی تاڵ بۆ وڵات ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ متمانه‌وه‌ رێگه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان بگرێته‌به‌ر. ئه‌مڕۆش له‌ كۆنفرانسی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌ نه‌جه‌ف نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتو‌وەكان هانی هه‌موو عیراقییه‌كانی دا له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ نه‌وه‌ی گه‌نج.

بەغدا، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ – تیمێکی نوسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) لە بەرواری ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧دا سەردانی توزخورماتویان لە پارێزگای سەڵاحەددین کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ڕووخاندنی سزائاسای موڵکی دانیشتووانی ئەو شارە دەکات، ئەوانەی کە بەهۆی پێکدادانەکان لەو ناوچەیە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ئاوارەبوون و هەروەها ڕاپۆرتی تۆقاندن وەک ڕێگرییەک لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە سەلامەتی.

به‌غدا، ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی تازه‌ی كۆمیسارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆبۆوه‌ .

نیۆرك، ٨ی كانونی یەكەمی ٢٠١٧ 

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ كوتایی هێنا بە هەموو ئەو رێوشوێنانەی كە لە بڕیارەكانی ژمارە ١٩٥٨ (٢٠١٠) و ژمارە ٢٣٣٥(٢٠١٦)ی بەندی هەشتەمی نەتهوە یەكگرتووەكانی سەبارەت بە بەرنامەی نەوت بە رامبەر بە خۆراك كە بە تەواوی جێبەجێ كراون.

به‌غدا، ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، پیرۆزبایی له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق ده‌كات بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عیراق له‌ ده‌ستی چه‌په‌ڵی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام)ی تیرۆریستدا كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ "خه‌لافه‌ت"ناوده‌برا. عیراقییه‌كان پێویسته‌ شانبه‌شانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ كار بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر و داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ هه‌مووان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كه‌یاندا به‌هه‌مان ئه‌و گیانه‌ مكوڕ و خوشویستنه‌ نیشتمانییه‌ی كه‌ شه‌ڕی تیرۆریان پێ كرد.

دهۆک 7ی کانونی یەکەمی 2017- پتەوکردنی هۆشیاری لە بواری مافەکانی مرۆڤدا لە هەرێمی کوردستانی عیراق تەوەری سەرەکیی ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژی بوو بۆ 24 مامۆستای ناوەندی لە دهۆک.

هەولێر، 8 ی کانونی یەکەمی 2017- وەزیر و بەرپرسە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکانی هێزی کار و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەخشەران و دەزگاکانی پەرەپێدان لەسەر ئاستی باڵا لە کۆنفرانسێکدا لە هەولێر کۆبونەوە لەسەر حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆنفرانسەکەی ڕێکخست لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP).

من هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه‌ وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆم بۆ هه‌ر رێوشوێنێكی تاكلایه‌نانه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هیوای ئاشتی هه‌بێت هه‌م بۆ خه‌ڵكی ئیسرائیل و هه‌میش بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.

به‌غدا، ٦ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی بواری سیاسیی ژنان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و له‌ ناو پارته‌ سیاسییه‌كان و له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریدا و له‌گه‌ڵ پاراستنی كاریگه‌رانه‌ی مافه‌كانیشیان.

ژنێڤ، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) گەشتێکی فێرکاری بۆ‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجامدا. چه‌قی قورسایی گەشتە فێرکارییەکە‌ له‌سه‌ر "ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان" بوو‌ به‌گرتنه‌خۆی ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن ئه‌و رێكخراوانه‌ بتوانن ستاتۆس(ره‌وش)ی راوێژپێدان به‌ده‌ست بهێنن. نوێنه‌ری ١٧ رێكخراوی ناحكومی و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق (١٢ پیاو و ٥ ژن) له‌م گەشتە فێرکارییە سوودمه‌ندن.

پەڕەى 1 لەکۆى 44 پەڕەدا
© 2017 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.