هەولێر، عیراق 20-6-2018: ڕۆژی جیهانیی پەنابەران کاتێکە تەرخانکراوە بۆ ڕەنگدانەوە و هاوسۆزی دەربڕین بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەهۆی توندووتیژی و چەوساندنەوە ئاوارە و دەربەدەر بوون. لەم کاتە ناسەقامگیر و ناجێگیرەدا یادکردنەوەی پەنابەران و خەڵکی ئاوارەی ناوخۆیی گەرمترین و گرنگترین بابەتی ئێستایە.

به‌غدا،١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق ده‌كات و هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانیشیان بۆ ده‌خوازێت.

بەغدا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایار و لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

بەغدا، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد کە لە درەنگانێکی رۆژی هەینی لە کەرکوک ڕوویدا.

ئەمڕۆ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستنیشانکردنی بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خانی بەریتانی وەک ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە ڕایگەیاند. ئەو تیمە بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی ئاسایش پێکهێنرابوو بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێوخۆییەکان بۆ ئیدانەکردنی ڕێکخراوی داعش لە ڕێگەی کۆکردنەوە و پاراستن و هەڵگرتنی بەڵگەی تاوانەکانی داعش لە عیراق کە لەوانەیە کەیسی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و گینۆسایدیان لێ دروست بێت کە لەلایەن گرۆپی تیرۆرستی داعشەوە لە عیراق ئەنجامدراون.

نیویۆرک، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ – دوابەدوای گفتوگۆکردن دەربارەی راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی عیراق و وتەی بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی دەربارەی بارودۆخی عیراق لە بەرواری ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨، سەرۆکی پۆلەندی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٨ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە:

نیۆرك، ٣٠ ئایاری ٢٠١٨- له‌ وتاره‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، ڕایگەیاند كه‌ هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی له‌ ١٢ی ئایاردا تاراده‌یه‌ك له‌ كه‌شێكی ئارام و جێگیردا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و داوای له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان و هه‌واداره‌كانیشیان كرد بۆ پاراستنی ئاشتی به‌و پێیه‌ی سكاڵایه‌كان پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كانه‌وه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ و هه‌روه‌ك چۆن داوای له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كرد بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك و ته‌واو و خێرا بۆ ئه‌وه‌ی گیروگرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و دادوه‌ری و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی خێرای ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانیش بێنه‌دی.

٣١ی ئایاری ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئایاری ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٥٩هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ١٦٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

بەغدا، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شاری بەغدای کرد کە لە رۆژی چوارشەممەی ٢٣ی ئایاردا ڕوویدا.

هەڵەبجە، عیراق، 13-15 آیار 2018 – چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ و ستافى رێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگاى هەڵەبجە تەواو بوون لە بەشدارى کردن لە خولێکى راهێنان لە ژێر ناونیشانى " میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ" کە رێکخرابوو لە لایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق (یۆنامى) بە هەمئاهەنگى لەگەڵ رێکخراوى نوێ لە هەڵەبجە. خولى راهێنانەکە بەشێکە لە زنجیرەى چالاکیەکانى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ بۆ پاڵپشتى کردن لە رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و دام و دەزگاکانى هەرێم کە کاردەکەن لە بوارى پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.

پەڕەى 13 لەکۆى 65 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.