به‌غدا، ٤ی ته‌موزی ٢٠١٨- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)، وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی گرنگیی به‌شداریی ژنان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردندا، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا هه‌ڵمه‌تی "بۆ نا"ی له‌ پارێزگای بابل راگه‌یاند. له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا، د. ره‌عد عه‌لوان جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل، و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی ژنان و مامۆستایانی زانكۆ و گه‌نجان ئاماده‌بوون.

به‌غدا، ای ته‌موزی ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٧٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و و ١٢٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

به‌غدا، ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨:- له‌ رۆژانی ٢٥و٢٦ی ئه‌م مانگه‌، خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان و حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر سه‌رباسی "ماف و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌كاتی شه‌ڕدا له‌ دایك بوون"دا به‌ دوو چالاكیی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر یادی "رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی سێکسی لە شه‌ڕدا"یان كرده‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ سێهه‌م‌ چالاكیی جیهانییه‌ و یه‌كه‌میشه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ به‌ فه‌رمی یادی بكرێته‌وه‌ دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ده‌ست داعش (ده‌و‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) دا بوون.

بەغدا، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ڕەچاوی ئەو بڕیارە دەکات کە ئەمڕۆی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراقیەوە دەرچوو سەبارەت بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان کە لە بەرواری ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیاری لەسەر درا.

هەولێر، عیراق 20-6-2018: ڕۆژی جیهانیی پەنابەران کاتێکە تەرخانکراوە بۆ ڕەنگدانەوە و هاوسۆزی دەربڕین بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەهۆی توندووتیژی و چەوساندنەوە ئاوارە و دەربەدەر بوون. لەم کاتە ناسەقامگیر و ناجێگیرەدا یادکردنەوەی پەنابەران و خەڵکی ئاوارەی ناوخۆیی گەرمترین و گرنگترین بابەتی ئێستایە.

به‌غدا،١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق ده‌كات و هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانیشیان بۆ ده‌خوازێت.

بەغدا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایار و لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

بەغدا، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد کە لە درەنگانێکی رۆژی هەینی لە کەرکوک ڕوویدا.

ئەمڕۆ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستنیشانکردنی بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خانی بەریتانی وەک ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە ڕایگەیاند. ئەو تیمە بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی ئاسایش پێکهێنرابوو بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێوخۆییەکان بۆ ئیدانەکردنی ڕێکخراوی داعش لە ڕێگەی کۆکردنەوە و پاراستن و هەڵگرتنی بەڵگەی تاوانەکانی داعش لە عیراق کە لەوانەیە کەیسی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و گینۆسایدیان لێ دروست بێت کە لەلایەن گرۆپی تیرۆرستی داعشەوە لە عیراق ئەنجامدراون.

نیویۆرک، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ – دوابەدوای گفتوگۆکردن دەربارەی راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی عیراق و وتەی بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی دەربارەی بارودۆخی عیراق لە بەرواری ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨، سەرۆکی پۆلەندی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٨ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە:

پەڕەى 16 لەکۆى 69 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.