به‌غداد، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩:- به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزیدییه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی ئێزیدی ده‌كات له‌ عیراق و له‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ نه‌یه‌كیشه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی تیرۆر و شه‌ڕ به‌و ژن و منداڵانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندراون و تاێستاش هه‌ر بێ سه‌روشوێنن.

هەولێر، 17 ی نیسانی 2019- لیژنەی ئاڕاستەکاری بەرنامەی پشتیوانیکردن لە چاکبونەوە و سەقامگیری لە عێراقدا لەڕێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە یەکەمین کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ڕێکخست لە هەولێر لە بەرواری 17 ی نیسانی 2019 دا. ئەم بەرنامەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە (EU)ەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە کراوە بە بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ لەماوەی 4 ساڵدا، وە جێبەجێکراوە لەلایەن بەرنامەی پەرە پێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) یەوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان (UN-Habitat) .

موسڵ، 10 ی نیسانی 2019- کۆلیژی تازه‌ نۆژه‌نكراوى هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ بە فەرمی کرایەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و حکومەتی عێراقەوە.

هەولێر/عێراق - پاش تێپەربوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش و ئاوارەبوونی بێشووماری خه‌ڵكی عێراقی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بانگه‌واز ده‌كات بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ دابینكردنی كۆمه‌كییه‌ فریاگوزارییه‌كان به‌ بڕی ٤١.٤ ملیۆن دولاری ئەمریکی له‌ ساڵی ٢٠١٩دا.

به‌سڕه‌، 28 ى ئادارى 2019 - پڕۆگرامى گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNDP و پڕۆگرامى نیشته‌جێبوونى مرۆیى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN-Habitat به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ هاریكاریكردنى عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجى چاكبوونه‌وه‌ و سه‌قامگیرییان بپێكن لە رێگەی گەشە پێدانی ناوچەیی.

بەغدا، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەندامانی گروپی راوێژکاری ژنان بۆ بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکار و پلان و چالاکییەکانی گروپەکە لە ساڵی 2019 دا. نوێنەری تایبەت داوای لە گروپەکە کرد بوێر و کۆڵنەدەر و دانبەخۆداگربن لە بەرەنگاربوونەوەکانیان لە پێناو یەکسانیی رەگەزی لەمبارەیەوە وتی" پێویست ناکات ئافرەتانی عێراق چاوەروانی پیاوان بکەن بۆ ئەوەی بخرێنە ناو پرۆسە سیاسییەکان و ناوەندەکانی بڕیار دروست کردن و پۆستی باڵا وەربگرن، بەڵکو پێویستە ئافرەتان پاڵپشتی میللی وەدەست بێنن لەڕێگای هۆشیارکردنەوە و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای بەکارهێنانی فشار سیاسی لە ئاستە سیاسییە باڵاکاندا. نوێنەری تایبەت پابەند بوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی پێشینەکارەکانی گروپەکە دووپات کردەوە و هەروەها پشتگیریکردنی بە هێزی هەردوو جێگرەکەیی نێردەی یونامیشی بۆ گروپەکە ڕاگەیاند.

بەغدا، عیراق، ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوپەڕی خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی بە گیان لەدەستدانی چەندان قوربانی دوای نقومبووننی بەلەمێک لە ڕوباری دیجلە لە شاری موسڵی باکوری عیراق

نه‌ورۆز ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هیواكانیان له‌ یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هاردا تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن.

نه‌ورۆز بۆ زیاتر له‌ ٣٠٠ ملیۆن خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چه‌ندان سه‌ره‌تای تازه‌ له‌خۆده‌گرێت وه‌ك سه‌ری ساڵی تازه‌ و یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سروشت. ‌

به‌غدا، 13 ئازار، - 2019 به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان 15,000 خانوو له‌ ڕۆژئاواى موسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌ش دۆسیه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌م خانووانه له‌ كاره‌كانى هێنانه‌كایه‌وه‌ى سه‌قامگیرى ده‌گه‌یێنێته‌ زياتر له‌ 30,000 كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترینه‌ له‌ عێراقدا.

پەڕەى 4 لەکۆى 65 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.