ره‌مادی، عیراق، ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- بۆ بینینی راسته‌وخۆیانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پاراستن و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا له‌ عیراق بووه‌ته‌ مایه‌ی پێشگرتن به‌ قه‌یرانه‌كان، خاتو ئانا ماریا مێنێندێز، جێگر و راوێژكاری سكرتێری گشتی، له‌ ١٧ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عیراقی كرد و له‌وێش چاوی به‌ به‌رپرسانی عیراقی كه‌وت وه‌ك له‌ ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ زانینی گیروگرفته‌كانی دانیشتوان و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت یارمه‌تیان بدات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كاندا.

یەک شەممە, 18 تشرینی دووەم 2018 14:16

پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا ٢٠١٨

پێشانگای ئێستای نێو دەولەتی بەغدا ، سەرەرای ئەوەی بانگهێشتێکە بۆ برەودان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی ئابوریی نێودەولەتیی و هەرێمیی لە عێراق ، بە تەواویش تیشک دەخاتە سەر بازرگانی و هەروەها شارەزایی و کارامەیی نیگارکێش و پیشەوەرە دەستییە عیراقییەکانیش پیشان دەدات .

کەرکوک، عێراق ، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – قشلەو قەڵای کەرکوک، دوو شوێنەواری کەلتوورین ، هێمان بۆ مێژووی دەوڵەمەندی فرە کەلتوری ناوچەکە، بەڵام کاریگەری تێپەربوونی کات و بوونی ململانێکانیان بەسەرەوە دیارە و پێویستییان بە نۆژەن کردنەوەیە بۆ پاراستنیان بۆ نەوەکانی ئایندە.

پارێزگای کەربەلا بە هاوكارى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ په‌رپێدان وپشتیوانی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشتوكاڵ وخۆراك پێکەوە کۆنفرانسێکیان ڕێکخست لەسەر بەگەڕخستنی ستراتیژیاى پەرەپێدانی کەرتی تایبەت له‌ کەربەلای پیرۆز (2018-2030) لە پارێزگاى کەربەلادا.

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨

نەتەوە یەکگرتووەکان بە خۆشحاڵیەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە سەرتای پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان تا کۆتایی چاودێری پرۆسەکەی کردووە و بڕوامان وایە کە بەشیوەیەکی متمانەدار و پرۆفیشناڵ و شەفافانە بەرێوەچوو .

به‌ڕێزان

خوشک و برایان،

به‌ناوی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونانه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش) ئه‌نجامی داون و هاوسۆزی خۆشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی كوژراوان و ونبووان ڕاده‌گه‌ینم.

خاتو ئالیس وۆڵپۆل، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن لە عیراق به‌ هاوه‌ڵی شاندێكی یونامی سه‌ردانی شاری دێرینی بابیلۆنی له‌ پارێزگای بابلی ده‌ره‌وه‌ی شاری حیلله‌ی پایته‌ختی بابل‌ كرد. ئه‌ وخاتوونه‌ خۆشحاڵ بوو كاتی بینی كه‌ له‌ دوا سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ شاری بابیلۆن له‌ ٢٠١٠دا، سه‌رپه‌شتیاره‌كه‌، به‌ڕێز هادی كازم موسا، هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ و نه‌گوڕاوه‌.

هه‌ولێر، ١٧ی ئایاری ٢٠١٨:- به‌مه‌به‌ستی خۆناساندن به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ باسكردنی رۆڵ و چالاكییه‌كانی، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) زنجیره‌یه‌ك كار و چالاكی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی گه‌نج ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌شه‌دان به‌ تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و داڕشتنی چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هه‌روه‌ها بۆ گوێگرتن له‌ بیروبۆچوون و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی ئاسایی.

سێ شەممە, 10 نیسان 2018 16:56

قشلەی بەغدا

قشڵه‌ی به‌غدا، كه‌ له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٨٦٩وه‌ دروستكراوه‌، هه‌ڵگری‌ چیرۆكی تازه‌ی عیراقه‌. قولـله‌ی ئه‌م قشڵه‌یه‌ ٢٣ مه‌تر درێژه‌ و له‌ سه‌ر روباری دیجله‌ و له‌ ناوڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه. له‌ ساڵی ١٩٢٧یش كاتژمێریكی گه‌وره‌، كه‌ دیاری پاشا جۆرجی پێنجه‌م بوو بۆ پاشا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م له‌ عیراق، له‌سه‌ر ئه‌م قولـله‌یه‌ ‌ دانرا.

سێ شەممە, 10 نیسان 2018 11:45

زه‌یتون گوشین

هه‌موو ساڵێك، ئیزیدییه‌كان له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان ده‌ست به‌ كوشینی زه‌یتون ده‌كه‌ن . ئه‌ه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه‌ (كولما تاكاریا) ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌م كاره‌ تائێستاش هه‌ر به‌شێوه‌ كۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ شووشتنه‌وه‌ی زه‌یتونه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌خرێته‌ ناو گونییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شێ و ته‌ڕییه‌كه‌ی زه‌یتونه‌كه‌ ‌ببێته‌ هه‌ڵم.

پەڕەى 5 لەکۆى 12 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.