Super User

Super User

لە رۆژی ٦ی ئابی ٢٠١٨دا، بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش، سەردانێکی هەشت ڕۆژی بۆ کۆماری عیراق دەست پێکرد. ڕاوێژکاری تایبەت بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزراوە.

به‌غدا، ٦ ی ئابی ٢٠١٨ – له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاسانكاری بۆ كردبوو، كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێكی عێراقی ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی توێنه‌رانی دادێ ببنه‌ ئه‌ندام داوایان كرد به‌ هه‌ماهه‌نگی كار بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی فه‌زای سیاسی به‌ دروستكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئافره‌تانه‌ بۆ فشاركردن له‌ پێناو یه‌كسانی جێنده‌ری و كاركردن له‌سه‌ر یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی پێشوه‌چوونی مافی ئافره‌تان و پته‌وكردنی رۆڵیان له‌ حوكمڕانی.

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨

نەتەوە یەکگرتووەکان بە خۆشحاڵیەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە سەرتای پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان تا کۆتایی چاودێری پرۆسەکەی کردووە و بڕوامان وایە کە بەشیوەیەکی متمانەدار و پرۆفیشناڵ و شەفافانە بەرێوەچوو .

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨

نەتەوە یەکگرتووەکان بە خۆشحاڵیەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە سەرتای پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان تا کۆتایی چاودێری پرۆسەکەی کردووە و بڕوامان وایە کە بەشیوەیەکی متمانەدار و پرۆفیشناڵ و شەفافانە بەرێوەچوو .

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات بەبۆنەی تەواوکردنی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە هەموو ١٨ پارێزگاکەی عیراق و دەنگەکانی دەرەوەی وڵاتیش.

به‌ڕێزان

خوشک و برایان،

به‌ناوی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونانه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش) ئه‌نجامی داون و هاوسۆزی خۆشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی كوژراوان و ونبووان ڕاده‌گه‌ینم.

بەغدا، ٢ی ئابی ٢٠١٨ – چاڵاکوانان لە هەوڵی کاراکردنی رۆڵی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسیی لە عیراقدا دید و بۆچوونی خۆیان لەمەر جێکردنەوەی لایەنی یەکسانیی جێندەری لە بەرنامەکانی حکومەتی نوێی عیراق پێشکەشکرد و داوای پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشیان کرد بۆ بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی مانادار و کارا لە پرۆسە سیاسییەکاندا.

به‌غدا، عیراق ١ی ئاب ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تەمموزی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٧٩هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ٩٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چوارچێوەی "به‌رنامه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ و بووژانه‌وه"دا‌ چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات

(بەغدا، ٢١ی تەموزی ٢٠١٨): ئەمڕۆ ساڵیادی یەك ساڵەی کۆتایی هێنان بوو بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ لە دەستی داعش لە پارێزگای نەینەوا. داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعش لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ بۆ تەموزی ٢٠١٧ بووە هۆی کارەساتێکی مرۆیی لەگەڵ ئازارچەشتنی زۆری مرۆیی وکاولکاریەکی زۆری باڵەخانەکان. نزیکەی یەك ملیۆن کەس ناچارکران کە لە ململانێکەی ناو موسڵ ڕابکەن. ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وهاوکارانی مرۆییەوە ئەنجام دراون ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە نەخۆشخانەکان، پردەکان، قوتابخانەکان، ووێستگەکانی چارەسەری ئاو و ووزە پیس ببوون بەهۆی تەقەمەنیە مەترسیدارەکان وبۆمبە چێندراوەکان کە داعش لە دوای خۆی بەجێیانی هێشتبوون.

پەڕەى 1 لەکۆى 106 پەڕەدا
© 2018 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.